بەرواری ٥ی ٥ی ٢٠١٩ دەزگای روانگە لە درێژەی چالاکیەکانیدا بە ئامانجی پەرەدان بەتواناکانی ئافرەتان و رەخساندنی دەرفەتی کاری باشتر لە بازاڕدا، ٢٢ مەکینەی درومانی دابینکرد بۆ بەشداربوان و راهێنەرانی خولێکی درومان لە سۆران.
خولەکە لەلایەن بەڕێوەبرایەتی کار و راهێنانی پیشەیی سۆران بۆ ماوەی ٤٥ رۆژ ئەنجامدرا کە تێدا شێوازی بڕینی قوماش و دورینی جلوبەرگی لەخۆ گرتبوو. دەزگای روانگە ٢٢ مەکینەی درومانی بەخشیە بەشداربوان و راهێنەران.
رێبین هۆشیار، رێکخەری پڕۆگرام لە دەزگای روانگە کە لە چالاکییەکە ئامادەبوو، گوتی '' ئێمە ٢٢ مەکینەی درومانمان هێناوە لەگەڵ خۆمان تاوەکو بیبەخشینە بەشداربوان و راهێنەرەکان. هەروەها کواڵێتی ئامێرەکان زۆر باشن و هیوادارین سودبەخشبن بۆ بەشداربوان''
یەکێک لەو ئافرەتانەی بەشداری لە راهێنانی بەرگدووری کردبوو، زۆر خۆشحاڵبوو کە شارەزاییەکی باشی پەیداکردووە و هیواداربوو بتوانێت لەبازاڕی کاردا سەرکەتووبێت. ئەو گوتی '' خولەکە هاوکارم بوو تاوەکو بتوانم زیاتر شارەزایی پەیدابکەم لە بڕین و درومانی شێوازی جیاواز. هەروەها ئەم دیارییە دەزگای روانگە هاوکارم دەبێت دوای خولەکە راستەخۆ لە ماڵەوە بتوانم دەست بەکار بکەم''.