بۆ زیاتر پشتگیری کردن لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان، دەزگای ڕوانگە چەندین کەلوپەلی پێویستی زستانەی بەخشییە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە.
بەرواری ١٣ی ئەیلولی ٢٠١٥ دەزگای ڕوانگە چەندین کەلوپەلی پێویستی زستانەی لە رێگەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەوە بەخشیە هێزەکانی پێشمەرگە لە بەرەکانی جەنگەوە. کەلوپەلەکانیش بریتیبوون لە: ( ١٨١ خیوەتی قەبارە جیاواز، ٧٣٤ پێخەف، ٣٦٠ سێتی ناندین، ١٤٤ دۆشەک و چەندین جلوبەرگی پێویستی زستانە ).
دەزگای ڕوانگە هەر لەسەرەتای دروستبوونی جەنگ و رووبەرووبونەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دژ بە داگیرکەران، چەندین کەلوپەلی پێویستی وەک خواردن و خواردنەوە بەخشیوەتە هێزەکانی پێشمەرگە لە بەرەکانی جەنگەوە و هەمیشە هەوڵی دابینکرن و دەستەبەر کردنی پێداویستییەکانیانی داوە.
هاوکات لەگەڵ ئەمەیشدا دەزگای ڕوانگە کورتە فیلمێکی بەناونیشانی سوپاس پێشمەرگە لەمەڕ قارەمانێتی و گیانفیدایی پێشمەرگە بە ئاستێکی زۆر بەرز بەرهەم هێنا و لە زۆربەی کەناڵەکانی راگەیاندندا وەک دەربڕینی وەفا و پاڵپشتی لە پێشمەرگە پەخشی کرد.