هاڵۆوین لەگەڵ منداڵانی خانەی نەوجەوانان

کەسانی لێقەوماو | 31/10/2018
Rwanga Foundation Celebrates Halloween at the Erbil Orphanage House

بەرواری ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ دەزگای روانگە، ئاهەنگێکی خنجیلانەی سازکرد بۆ منداڵانی خانەی نەوجەوانانی هەولێر تاوەکو لە رێگەی ئاهانگی هاڵۆوین کەشێکی خۆشیان بۆ دروستبکات.

ئاهەنگەکە بەبۆنەی هاڵۆوینەوەبوو و لە خانەی نەوجەوانانی هەولێر ئەنجامدرا تاوەکو منداڵانی خانەکە کاتێکی خۆش بەسەربەرن. جیا لە رازاندنەوەی شوێنەکە بە دیکۆری هاڵۆوین، تیمی دەزگای روانگە ماسک و جلوبەرگی هاڵۆوینیان بۆ مانداڵان هێنا تاوەکو کەشەکە خۆشتر بکەن بۆیان.

لە ئاهەنگەکەدا، ٤١ منداڵی خانەکە، مامۆستا و سەرپەریشتانی خەنەکە و تیمی دەزگای روانگە بەشداربوون. هەروەها لە رێگەی چەندین یاری و میوزیک ئاهەنگەکە خۆشترکرا بۆ منداڵان. هەروەها چەندین خۆبەخش بەشداربوون و دەم و چاوی منداڵانیان رەنگکرد.

هاڵۆوین ئاهەنگێکی ساڵانەیەوە و گشت ساڵێک لە ٣١ی تشرینی یەکەم ئەنجامدەدرێت و تێیدا جلی جۆراو جۆر دەپۆشرێت و لەسەرانسەری جیهاندا ئاهەنگ دەگێڕدرێت. منداڵان بەشی سەرەکی ئاهانگەکەن و تامەزرۆی بەشداریکردنن.