بەرواری ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨، دەزگای روانگە بە هاوبەشی قوتابخانەی نێودەوڵەتی شوەیفات هەولێر، زیاتر لە ٢٠٠ جانتا و کەلوپەلی قوتابخانەی لە قوتابخانەی تەیراوەی بنەڕەتی لە هەولێر دابەشکرد.
جانتا و کەلوپەلەکانی قوتابخانە لەلایەن رێکخراوی ژیانی قوتابیان (Student Life Organization) کۆکرابوونەوە، کە رێکخراوێکی قوتابیانە و لەلایەن قوتابییەکانی قوتابخانەی نێودەوڵەتی شوەیفات دامەزراوە.
لارە ئەسەدی، بەڕپرسی رێخراوی ژیانی قوتابیان گوتی '' قوتابیانی قوتابخانە حکومیەکان لەوانەیە وەک ئێمە دەرفەتیان نەبوبێت، بۆیە وەستمان پشتگیریان بکەین. ئێمە نزیکەی ٣٠٠ جانتا و کەلوپەلی قوتابخانەمان کۆکردەوە تاوەکو بیبەخشینە قوتابیان بۆئەوەی ساڵی تازەی خوێندنیان بە جانتا و کەلوپەلی تازەوە دەست پێبکەن''.
ئامانجی دابەشکردنی کەلوپەلەکان پشتگیریکردنی قوتابیان و پڕۆسەی خوێندن بوو لە قوتابخانە حکومییەکان. داستان قادر، بەڕێوەبەری پڕۆگرامەکان لە دەزگای روانگە گوتی '' بە هاوکاری پەروەردەی ناوەندی هەولێر سەرەتا چوار قوتابخانەمان دیاریکرد. دواتر تیمەکانمان سەردانی قوتابخانەکانیان کرد و دوای پڕۆسەی هەڵسەنگاندن، قوتابخانەی تەیراوای بنەڕەتیمان هەڵبژارد''.
ئەو گوتیشی'' دەزگای روانگە کاردەکات بۆ بهردهستكردنی كهشێكی گونجاو بۆ خوێندكاران و بههێزكردنی پهیوهندی نێوان خوێندگاكان و كۆمهڵگاكان''.
٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨، یەکەم رۆژی قوتابخانە بوو لە هەرێمی کوردستان. ئەمساڵ ١.٧ ملیۆن قوتابی روودەکەنەوە قوتابخانە و ١٢٠ هەزار قوتابی تازە رووو لە قوتابخانەکان دەکەن.
رێکخراوی ژیانی قوتابیان ٣٢٢ جانتا و کەلوپەلی قوتابخانەیان بەخشی. ٢١٠ جانتا لە قوتابخانەی بنەڕەتی تەیراوە دابەکران و کەلوپەلەکانی دیکەش لە هەڵمەتێکی دیکە بەسەر قوتابیانی بێ سەرپەرشت و خاوەن ئۆتیزم دابەشدەکرێن.
قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی ئەندامی تۆڕی قوتابخانەکانی سابیس-ە کە لە ١٥ وڵات خزمەتگقزاری پەروەردەیی پێشکەش بە هەزاران قوتابی دەکەن.