دەزگای ڕوانگە کۆمەکی زیاتر لە ٤٣٠٠ ئاوارەی گوندی شاریە دەکات

کەسانی لێقەوماو | 4/9/2015
Aid distributed among Yazidi IDPs in Sharia, Duhok

 

لە درێژەی بەخشینی کۆمەکە نێودەوڵەتییەکان، دەزگای ڕوانگە بەهاوکاری رێکخراوی میوزیک بۆ ئاشتی کۆمەکی ئاوارەکانی گوندی شاریەی سەر بە پارێزگەی دهۆک کرد.

لە چەند رۆژێکی رابردوودا دەزگای ڕوانگە کۆمەکی زیاتر لە ٤٣٠٠ خێزانی ئێزیدی ئاوارەی گوندی شاریە و دەوروبەری کرد. کەلوپەلەکان بریتیبوون لە ( خواردنی ووشکە، یاری منداڵان، دایبی منداڵان و بەساڵاچوان و چەندین کەلوپەلی دیکەی پێویستی نێوماڵ ).

کەلوپەلەکان لەلایەن رێکخراوی میوزیک بۆ ئاشتی دابین کرابوو و لەلایەن دەزگای روانگەوە گەیاندرایە ئەو ئاوارا ئێزیدییانەی کە بەهۆی شەڕو توندوتیژییەوە لە ماڵ و حالەکانی خۆیانەوە ئاوارە بوون و لە شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان داڵدەدراون. شاری دهۆک زیاتر لە ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان ئاوارەی بەخۆوە گرتوە و دەزگای ڕوانگەش هەر لەسەرەتای سەرهەڵدانی گرژیەکانی عێراق بەگشتی و ناوچە کوردنشینەکان بەتایبەتی کۆمەک و هاوکاری ئاوارەکانی کردوە لە هەموو چەشنێکی جیاوازەوە. بەشێکی زۆری هاوکارییەکان لەلایەن خودی دەزگای ڕوانگەوە دابین کراوون و هەندێکی تریشیان لەرێگەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی روانگەوە لەلایەن رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە دەستەبەر کراون.