بەرواری ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ناوەندی کۆمەڵایەتی لە کەمپی شاریا ( کە لەلایەن دەزگای روانگەوە بەڕێوەدەبردرێت) بە هاوکاری دەزگای خێرخوازی بارزانی پاڵپشتی دارایی (جی ئای زێد)ی ئەڵمانی ناوەندی مندال دۆست کردەوە لە دهۆک بۆ ٤٠ منداڵی بێ باوكی کەمپەکە.
ناوەندی منداڵ دۆست لەلایەن تیمی ناوەندی کۆمەڵایەتی کەمپەکە و خۆبەخشان سەرپەرشتی دەکرێت و ٤٠منداڵی بێ باوک لەخۆدەگرێت کە تەمانیان لەنێوان ٥ بۆ ١٣ ساڵە لە هەردوو رەگەزەکان. هەروەها تاوەکو کۆتایی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ بەردەوام دەبێت.
ئامانجی ناوەندەکە هاندانی منداڵانە تاوەکو بەشداربن لە چالاکی و راهێنانی جۆراوجۆر لە نێوانیان داپەرەپێدان بە سەربەخۆیی کەسیی، ئازادی و دەستپێشخەری لە چالاکی و کارامەیی پێویست.
چنار ئەمین، راهێنەری ناوەندی کۆمەڵایەتی کەمپەکە گوتی'' زۆردڵخۆشم کە منداڵان دەبینم خەندە لەسەر لێویانە. هەروەها راهێنانەکان لە ناوەندی مندال دۆست وادەکات منداڵان زیاتر گەشە بکەن و خۆشگوزەرانی و دڵخۆشی و باوەڕ بەخۆبوونیان زیاد بکات.''
منداڵەکان رۆژانە ٣ کاتژمێر بەسەردەبەن لەگەڵ وانەی وێنەکێشان، زمان و چالاکی جۆراوجۆر.
شوێنی ناوەندی مندال دۆست لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی دابینکراوە. عەبدولواحید ئەمین، بەرێوەبەری نوسینگەی دهۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی گوتی '' ئەوە بچوکترین شتە ئێمە بتوانین بۆیان ئەنجامبدەین. ئێمە منداڵانمان خۆشدەوێت و ئامادەین هەمووهاوکاریەکیان بکەین.''
دەزگای روانگە ناوەندی کۆمەڵایەتی لە ٦ کەمپ بەڕێوەدەبات لە رێگەی پرۆژەیەکەوە بۆ بەهێزکردنی پشتبەخۆبەستن و پشتگیریکردنیئاوارەکان لە ٦ کەمپی جیاواز لەشاری دهۆک. پڕۆژەکە لەلایەن رێکخراوی نێودەوڵەتی GIZ کۆمەککراوە و لەلایەن وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیپشتگیری دەکرێت و لەلایەن دەزگای روانگە بەڕێوە دەبردرێت.
کەمپەکان بریتین لە: کەمپی کەبەر ١ ,کەمپیکەبەر ٢ , کەمپی چامیشکو, کەمپی شارییە, کەمپی باجیدکەنداڵ ٢و کەمپی قادییە(کۆمەڵگەی روانگە). کە زیاتر لە ٩٠ هەزار ئاوارە لەو کەمپانەدا دەژن. لەرێگەی ئەوناوەندە کۆمەڵایەتییانە، چەندین چالاکی جۆراو جۆر ئەنجامدەدرێت بۆ ئاوارەکان.پرۆژەکە لە مانگی تەمموزی ٢٠١٧ دەستیپێکردووە و تاوەکو مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٨بەردەوام دەبێت