دەزگای روانگە کەلوپەلی جوانکاری پێشکەش بە ئافرەتانی پەنابەر دەکات

کەسانی لێقەوماو | 30/5/2018
Rwanga Foundation Provides Cosmetics to Refugee Women

 بەرواری٣٠ی ئایاری ٢٠١٨ دەزگای روانگە بە هاوبەشی بەخشەرێکی تایبەت کەلوپەلی جوانکاری بەخشیە ئافرەتە پەنابەرەکانی کامپی دارەشەکران لە شاری هەولێر.

تیمی روانگە بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە بەرێکەوتن بۆ کەمپی دارەشەکران بۆ بەخشینی کەلوپەلە جوانکارییەکان بۆ ئافرەتانی ناوکامپەکە کە پێکهاتبوون لە ٦ بەرهەمی جوانکاری تایبەت بە پێست.

 لەرێگەی پڕۆژەکە ٢٢٠ ئافرەت سودمەندبوون و کەلوپەلیان پێبەخشرا. دلڤین مستەفا، رێکخەر لە دەزگای روانگە سەبارەت بە پڕۆژەکە گوتی '' کەلوپەلەکانمان بەخشییە ئافرەتەکان بە ئامانجی هاوکاربوونیان لە دابینکردنی کەلوپەلی جوانکاری، بەتایبەتی جوانکاری پێست. گشت ئافرەتان گرنگی بەجوانکاری و پێستیاندەدەن (بەبێ جیاوازی لە نێوان ئافرەتانی کۆمەڵگەی نێوخۆیی ،ئاوارە و پەنابەر)''.

 بەپێی زانیارییەکانی (٣٠ی نیسانی٢٠١٨)ی UNHCR ژمارەی پەنابەرانی سوری کە لە هەرێمی کوردستان و عێراق نیشتەجێن ٢٥٠،٠٠٠ کەسن، کە ١٢٢ هەزار لە شاری هەولێر ( لەکەمپەکان و دەوروبەری شار) نیشتەجێن.