بە دروشمی شەهیدان نەمر و پایە بەرزن، خانەوادەکانیان سەر بڵندن، لە ڕێورەسمێکی شایستەدا بڕوانامەی دەرچوون بەخشرایە ١٣٠ کەس لە دەرچووانی خولی زمانی ئینگلیزی، کۆمپیوتەر، دوورمان کە تایبەت بوو بە کەسوکار و خانەوادەی شەهیدان.
بەرواری ١٥ی ئایاری ٢٠١٨دەزگای روانگە بەهاوبەشی مارەسۆن ئۆیل لەرێوڕسمێکی تایبەتدا لە شاری هەولێر بڕوانامەی دەرچوونی بەخشییە ١٣٠ لاو و ئافرەت کە بەشداربوون لە راهێنان و خولەکاندا.
لەرێورەسمەکەدا، نوێنەری مارەسۆن ئۆیل، نوێنەری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، نوێنەری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی وجەماوەرێکی زۆر ئامادەبوون.
ئەحمەد عەبدولقادر،نوێنەری کۆمپانیای مارەسۆن ئۆیڵ لە هەرێمی کوردستان گوتی: '' ئێمە وەک مارەسۆن ئۆیل خۆمان بە خۆشحال دەزانین کە ئیمڕۆ لە خزمەتی کەسوکاری شەهیدانین. ئێمە لەماوەی کارکردنمان لە هەرێمی کوردستان چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاریمان پێشکەش بەکۆمەلگەی کوردستانی کردوە. پڕۆژەی هاوکاریکردنی کەسوکاری شەهیدان بەشێکی دیکەی بەرپرسیارێتی ئێمە بوو کە جێبەجێی بکەین بەرامبەر بە کەسوکاری ئەو شەهیدانەی کە لەپێناو خاکی کوردستان گیانی خۆیان کردە قوربانی. هەر لێرەوەش پیرۆزبایی لە سەرجەم دەرچووانی خولەکە دەکەم و هیوای دوارۆژێکی گەشتریان بۆ دەخوازم''.
پێشتر، دەزگای روانگە پڕۆژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌كی دارایی بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ئاسایش، ته‌واوكرد، ئه‌و پڕۆژه‌یه لایه‌نی دارایی له‌لایه‌ن (ماراسۆن ئۆیل)ه‌وه‌ته‌رخانكرابوو. كه له پڕۆژه‌كه بڕی 850 دۆلاری ئه‌مریكی به‌سه‌ر 1453 خێزان دابه‌ش کران.
دواتر، ماراسۆن ئۆیل و ده‌زگای روانگه له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن كه بودجه‌ی ماوه له پڕۆژه‌یه‌كی تر به‌كاربێنن، پڕۆژه‌یه‌ك كه سه‌رچاوه‌ی داهات بۆ ئه‌ندامانی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان، به تایبه‌ت لاو و ژن، بره‌خسێنێت. ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی پشتگیریان له دۆزینه‌وه‌ی كار ویارمه‌تی دانیان بۆ ئه‌وه‌ی له رووی داراییه‌وه سه‌ربه‌خۆبن.
هەر لە میانی رێورەسمەکەدا بۆ گەیاندنی ئامانج و پەیامی دەزگای روانگە عبدالسلام مدنی، بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە دەزگای روانگەبە گرنگییەوە باسی لە کاریگەی پڕۆژەکەکرد و گوتی: '' ئەم هەوڵەی دەزگای روانگە و مارەسۆن ئۆیل خزمەتێک و هاوکارییەکی بچووکە بەرامبەر بەوقوربانیانەی کە کەسوکاری شەهیدان پێشکەشی ئێمە و ئەم خاکەیان کردوە، بەڵام گەشەپێدانی تواناکانیان و رەخساندنی دەرفەت و ئامادەکردنیان بۆ بازاری کار، دەبێتە هۆکارێک کە ئەم خانەوادە سەربەرزانە بتوانن لە رێگەی بەهرە و ئەو پیشانەی کە لە کۆتایی خولەکە فێری بوونەببنە خاوەن پڕۆژە و دابینکردنی بژێوی رۆژانەیان هەم بۆخۆیان و هەمیش بۆ کەسوکاریان.هاوکارییە داراییەکان رەنگە بۆ ماوەیەکی کورت هاوکار بێت بۆ ئەم خانەوادانە، بەڵام فێربوونی پیشەیەک و لێهاتووییەک دەبێتە دەسکەوتێکی درێژخایەن و لەسەرپێخۆ وەستان بۆ بەردەوامیەت و بەرەوپێشچوون''.
پڕۆژه‌كه بریتی‌بوو له‌كردنه‌وه‌ی خولێكی سێ مانگی بۆ 100 لاوی كچ و كوڕ (دوو مانگ بۆ زمانی ئینگلیزی ویه‌ك مانگ بۆ كۆمپیوته‌ر) له هه‌ولێر. سودمه‌ندان له هه‌ولێر و گوند و شارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ری بوون و ئامرازی هاتوچۆیان بۆ دابین کرا بوو بۆ ئەوەی بەبێ هیچ ئاستەنگێک بتوانن ئامادەبن لە خولەکەدا. له كۆتایی خولەکە، باشترین ١٥ به‌شداربوو له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجامی ئه‌زموونی كۆتایی هەڵبژێردران. دواتر ئه‌م 15 به‌شداربووه ده‌رفه‌تی راهێنانیان بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ له رێكخراوێك یان كۆمپانیایه‌ك پێده‌درێت و بڕی 150 دۆلاریان پێدەبەخشرێت هەر بۆ کارئاسانی و بەردەوامیان.
هاوکات لەگەڵ ئەمەشدا بەهاوکاری دەزگای روانگە و ماراسۆن ئۆیڵ، خولی دوورومان بۆ 30 ئافره‌ت بۆ ماوه‌ی دوو مانگ له قه‌زای سۆران و ناحیه‌ی هه‌ریر کرایەوە.له كۆتایی خولەکە، هەر ئافرەتێکی بەشداربوو مەکینەیەکی دوورومان و لەگەڵ کەلوپەلی پێویست بە بەرگدووری بۆ كه‌وتنه‌سه‌ركار پێبەخشرا.