بەرواری ٢٣ی نیسانی ٢٠١٨ وەزیری هاریکاریی ئابووریی ئەڵمانیا، د. گارد مولە لەگەڵ شاندێکی وڵاتەکەی و پارێزگاری دهۆک، بەڕێز فەرهاد ئەتروشی، ناوەندی پێشکەشکردنی خزمەتی کۆمەڵایەتی دەزگای روانگە یان بەسەرکردەوە لە کەمپی کەبەر ٢ تاوەکو لە نزیکەوە چالاکی و پڕۆگرامەکانی پرۆژەیەک بۆ بەهێزکردنی پشتبەخۆبەستن و پشتگیریکردنی ئاوارەکان لە ٦ کامپی جیاواز ببینن کە لەلایەن وەزارەتی هەماهەنگی دارایی و ئابوری ئەڵمانیای فیدرال پاڵپشتی دارایی دەکرێت و دەزگای روانگە بەڕێوەی دەبات.
لەسەردانەکەیدا،وەزیری هاریکاریی ئابووریی ئەڵمانیا و شاندەکەی گفتووگۆیان لەگەڵ ئاوارە و پەنابەرانی کامپەکەدا ئەنجامدا سەبارەت و بیروڕا و ئەزموونیان. هەروەها سەردانی راهێنان و چالاکییەکانیان کرد.
بەسمە خەواجە، بەڕێوەبەری ناوەندی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەی روانگە گوتی '' زۆر دڵخۆشین بەسەردانەکەی وەزیری هاریکاریی ئابووریی ئەڵمانیا چونکە دەرفەتێکی گونجاومان بۆ رێککەوت تاوەکو لەنزیکەوە باس لە پرۆگرامەکانمان بکەین و تاوتوێی رێگەکان بکەین بەئامانجی باشترکردن''.
دەزگای روانگە ناوەندی کۆمەڵایەتی لە ٦ کەمپ بەڕێوەدەبات لە رێگەی پرۆژەیەکەوە بۆ بەهێزکردنی پشتبەخۆبەستن و پشتگیریکردنی ئاوارەکان لە ٦ کامپی جیاواز لەشاری دهۆک. پڕۆژەکە لەلایەن وەزارەتی هەماهەنگی دارایی و ئابوری ئەڵمانیای فیدرال کۆمەککراوە و لەلایەن وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پشتگیری دەکرێت و لەلایەن دەزگای روانگە بەڕێوە دەبردرێت.
کەمپەکان بریتین لە: کەمپی کەبەر ١ ,کەمپی کەبەر ٢ , کەمپی چامیشکو, کەمپێ شارییە, کەمپی باجیکەندا ٢و کەمپی قادییە (کۆمەڵگەی روانگە). کە زیاتر لە ٩٠ هەزار ئاوارە لەو کەمپانەدا دەژن.لەرێگەی ئەو ناوەندە کۆمەڵایەتییانە، چەندین چالاکی جۆراو خۆر ئەنجامدەدرێت بۆ ئاوارەکان. پرۆژەکە لە مانگی تەمموزی ٢٠١٧ دەستپێکردووە و تاوەکو مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ بەردەوام دەبێت.
.