دەزگای روانگە هۆشیاری و پشکنینی تەندروستی پێشکەش بە پێشمەرگە دەکات

کەسانی لێقەوماو | 15/3/2018
Rwanga Foundation Provides Free Health Check-Up to Peshmargas

بەرواری ١٥ی ئاداری ٢٠١٨ دەزگای روانگە بە هەماهەنگی فیدراسیۆنی جیهانیی خوێندکارانی پزیشکی چالاکییەکی ئەنجامدا بۆ پێشکەشکردنی پشکنین و پێدانی هۆشیاری تەندروستی بۆ پێشمەرگەکانی سنوری تەلەسقۆف.

لەچالاکییەکەدا ٢٤ خۆبەخش و خوێندکاری پزیشکی بەشداریان تیاداکرد بۆ پێدانی زانیاری تەندروستی، پشکنینی فشاری خوێن، پشکنینی نەخۆشی شەکرە، پشکنینی سییەکان و پشکنینی ددان بۆ ٣٠٠ پێشمەرگە. ئەحمەد موحەمەد، یەکێک لە پێشمەرگەکان گوتی '' زۆر سوپاسی دەزگای روانگە و ئەم تیمە دەکەم بۆ ئەنجامدانی ئەو پشکنینانە بۆ پاراستنی تەندروستی خۆمان''.

بەهۆی جەنگ و ناسەقامگیری لە عێراق، هێزە سەربازیەکان نەیانتوانیوە پشکنینی بەردەوام بۆتەندروستیان بکەن. دەزگای روانگە لە رێگەی ئەم چالاکییەدا ئامانجی پێدانی هۆشیاری تەندروستی بوو.

موحەمەدمحییەدین، یەکێک لە خوێندکارە خۆبەخشەکان گوتی '' زۆر خۆشحاڵم وەک خۆبەخشێک پشکنینی تەندروستی پێشکەش بە هێزەکانی پێشمەرگە دەکەم. چونکە ئەوان ژیانی ئێمە دەپارێزن بۆیە گرنگە ئێمەش لەم رێگەیەوە ژیانی ئەوان بپارێزین''

فیدراسیۆنی جیهانیی خوێندکارانی پزیشکی یەکێکە لە گەورەترین رێکخراوەکانی جیهان کە لەرێگەی خوێندکارانی پزیشکی بەڕێوەدەچێت و لە شارەکانی هەرێمی کوردستانیش لقیان هەیە.