بەرواری ٢٥ و ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٨ دەزگای روانگە راهێنانێکی دوو رۆژی ئەنجامدا بۆ ١٦ کارمەندی ٧ رێکخراوی ناحکومی سەبارەت بە ' بنەما سەرەتاییەکانی رێسای پەروەردەی نافەرمی' لە شاری هەولێر.
راهێنانە دوو رۆژییەکە بۆ ئەو کەسانە بوو کەزیاتر کاریان لەگەڵ گەنجان و منداڵانە تاوەکو تێگەیشتنێکی سەرەتاییان هەبێت سەبارەت بە رێساکانی پەروەردەی نافەرمی بە مانجی بەرزکردنەوەی کواڵێتی کاریان. راهێنانەکە تیشکی خستبووە سەر بنەماکانی پەروەردەی نافەرمی، تێگەیشتنێکی قوڵتر لە مافەکانی منداڵان و جێبەجێکردنیان لەژیانی راستەقینە، تێگەیشتن لەو منداڵانەی لە ژێر کاریگەریدان و هۆشیارکردنەوە بۆپاراستنی تێگەیشتن لە کێشەکان و دۆزینەوەی هۆکاری سەرەکی تاوەکو چارەسەریان بۆبدۆزرێتەوە و هەروەها هاندان لە رێگەی پەروەردەی نافەرمی.
لە رێگەی راهێنانەکەوە بەشداربووان تێگەیشتنێکی باشتریان بۆ دروستبوو تاوەکو بتوانن باشتر کاربکەن لەگەڵ منداڵان وتوانای فێربوون و تێگەیشتنی منداڵان زیاتر بەرزبکەنەوە لە رێگەی پەروەردەی نافەرمی.
راهێنانەکە بە گوێرەی پێداویستی و گرنگی بابەتەکان ئامادەکرابوو و لەلایەن راهێنەرێکی دەزگای روانگەوە پێشکەشکران، کەپێشکتر لەلایەن دەزگای دانیاڵ میتڕانی فەڕەنسی (بە هاوبەشی رێکخراوی لیۆ لاگرانج) راهێنانی پێکرابوو سەبارەت بە پەروەردەی نافەرمی.
ئاراس موفتی، راهێنەر لە دەزگای روانگە گوتی''بە تێگەیشتن لەو کاریگەرییە گەورەی پەروەردەی نافەرمی هەیەتی لەسەر منداڵان، لاوان و کۆمەڵگەدا، راهێنانەکان زۆرگرنگن تاوەکو پشتگیری لە گۆڕانکاری ئایدیۆلۆژی بکەین تاوەکو زیاتر بەرەو کرانەوە هەنگاو بنێین''
راهێنانی نافەرمی بریتییە لە چالاکی پەروەردەیی لەدەرەوەی پێکهاتەی سیستەمی پەروەردە. بنەمای سەرەکی پەروەردەی نافەرمی بریتییە لە کرانەوە بەڕوی خەڵکدا، ئەنجامدانی کاری خۆبەخشی بەبێ هەبوونی ترس لەگرنگیدان بە دەستکەوتی تاکە کەسی، گونجان لەگەڵ پلاندانان و فێربوون، هەروەها ئامادەیی لە خێرایی هەمەجۆریی و رێگای جۆراو جۆر. بەشێوەیەکی سەرەکی پەروەردەی نافەرمی رێچکەیەکی چالاکە. پەروەردەی نافەرمی سەرەتا لە ساڵی ١٩٧٠ وەک دەستەواژەیەک دەرکەوت بە ئامانجی باشترکردنی دەسکەوتە پەروەردەییەکان لە دەرەوەی قوتابخانە و زانکۆکان.