دەزگای ڕوانگە بە هاوکاری گروپی کلارمۆنت خواردن و پێداویستی رۆژانە بۆ ئاوارەکانی شەبەک لە شاری هەولێر دابین دەکەن.
بەرواری ٣٠ی تەمموزی ٢٠١٥ دەزگای ڕوانگە بە هاوکاری گروپی کلارمۆنت لە شاری هەولێر کۆمەکی ئاوارەکانی شەبەک دەکات. ئەم هاوکاریانەش لە ئەنجامی بەدواداچوون و لێکۆلینەوەی دەزگای ڕوانگە بوو بۆ ئەو ئاوارانەی کە بەهۆی شەڕ و کاولکاری ماڵ و حالی خۆیان جێهێشتوە و روویان لەشارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان کردوە.
ژمارەی ئەو ئاوارانەی کە هاوکارییەکانیان بۆ فەراهەم کراوە بریتیین لە ١٨٠٠ کەس و لە کەمپی هەرشەمی سنوری شارۆچکەی عەنکاوە نیشتەجێکراون.
دەزگای ڕوانگە لەسەرەتای درووستبوونی قەیارن و شەری دژ بە تیرۆرستان هەمیشە هاوکاری و کۆمەکی ئاوارەکانی کوردوە لە سەرجەم شاروشارۆچکەکانی کوردستان.