لە درێژەی هاوکاری و کۆمەک کردنی کەسوکاری شەهیدانی بەرگری لە خاک و نیشتیمان دەزگای ڕوانگە قۆناغی سێیەمی دابەشکردنی هاوکاریەکانی لە شاری هەولێر و سۆران بە کۆتا هێنا.
بەرواری ٢٧ی تەموزی ٢٠١٥ دەزگای ڕوانگە لە درێژەی کۆمەک کردنی کەسوکاری شەهیدانی کوردستان بەتایبەتی ئەوشەهیدانەی لەسەرەتای هەلگیرسانی شەری دژ بە تیرۆر لە حوزەیرانی ٢٠١٤ جەنگاون لە پێناو سەربەستی و سەروەری خاک و نیشتیمان لە رێورەسمێکی شایستەدا لە شاری هەولێر کۆتایی بە قۆناغی سێیەمی دابەشکردنی هاوکارییەکان هێنا کە بریتی بوو لە ١٠٠٠ دۆلارو رێزنامەیەکی دەزگای روانگە.
دەزگای ڕوانگە لە مانگی ئاداری ٢٠١٥ بە ئەنجامدانی چەندین چالاکی و پرۆژەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی هەڵمەتی کۆکردنەوەی کۆمەکی شەهیدانی دەستپێکرد و لە ئەنجامدا توانرا ١٠٠٠ دۆلار و رێزنامەیەک بۆ ١٢٠٠ خێزان و کەسوکاری شەهیدان دەستەبەر بکات و بەبێ جیاوازی لە زاخۆوە تاوەکو خانەقین هاوکارییەکان بگەیەنێتە خانەوادەکان.
دەزگای ڕوانگە لەمانگی ئادارەوە تاوەکو ئێستا توانیویەتی بە سەرکەوتوویی هاوکارییەکان بەگەیەنێتە دەستی خێزان و کەسوکاری شەهیدان لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و کەرکوک و لە داهاتوویەکی نزیکیشدا هاوکارییەکان دەگەیەنێتە شاری دهۆک.
دەزگای ڕوانگە بە هەماهەنگی وەزارەتی کاروباری پیشمەرگە و وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفال کراوان پرۆسەی بەخشینی هاوکارییەکان جێبەجێدەکات.