دەزگای روانگە پیشانگەیەک رێکدەخات بۆ نیشاندانی پارە کۆن و دەگمەنەکان

کەسانی لێقەوماو | 13/1/2018
Rwanga Foundation Holds an Exhibition for Old Paper Currencies in Duhok

بەرواری ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ناوەندی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەی کامپی کابارتو١، بە هاوکاری لەگەڵ بەڕێوەبەری کامپەکە پیشانگەیەکی رێکخست بۆ ئاوارەکان و خەڵکی دهۆک بۆ نیشاندان جۆرە دەگمەن و کۆنەکانی پارە لە زانکۆی پۆڵی تەکنیکی دهۆک.

ئامانجی پیشانگەکە بەشداریپێکردنی گەنجانی ئاوارە و شاری دهۆک بوو لە چالاکی جۆراوجۆردا. ئەکرەم قاسم یەکێک بوو لەو گەنجانەی سەردانی پیشانگەکەی کردبوو. ئەو گوتی '' زۆر دڵم بەم جۆرە چالاکییانە و یەکەمجارمە بەشداری دەکەم. بەشداریکردنم هانیدام منیش بیرۆکەکانی خۆم لە رێگەی ئەم چالاکیانەوە نیشانبدەم چونکە ئەم جۆرە چالاکییەنە سودی زۆریان هەیە بۆ گەنجان بەتایبەتی گەنجانی ئاوارە''.

١٩٠ کەس سەردانی پیشانگەکەیکرد کە تێیدا نیشاندانی پارەی دەگمەن و کۆنی زیاتر لە ٨٠ وڵاتی لەخۆگرتبوو. سعود مستۆ، بەڕێوەبەری کامپەکە گوتی '' هەردەم دەمەوێت کارەکانم نمایشبکەم تاوەکو نیشانی خەڵکانی دیکەی بدەم تاچەند شێوازی پارە گۆڕانی بەسەرداهاتوو بە پێی کات. من لە ساڵی ١٩٩٢-یەوە دەستم کردووە بە کۆکردنەوەی ئەم پارانە و  هەنگاو بە هەنگاو زیادم کردووە لە رێگەی پەیوەندیکردنم بە کەسانی وڵاتانی دیکە''.

دەزگای روانگە ناوەندی کۆمەڵایەتی لە ٦ کەمپ بەڕێوەدەبات لە رێگەی پرۆژەیەکەوە بۆ بەهێزکردنی پشتبەخۆبەستن و پشتگیریکردنی ئاوارەکان لە ٦ کامپی جیاواز لەشاری دهۆک لە نێوانیشیاندا کامپی کابارتو١. پڕۆژەکە لەلایەن رێکخراوی نێودەوڵەتی GIZ کۆمەککراوە و لەلایەن وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پشتگیری دەکرێت و لەلایەن دەزگای روانگە بەڕێوە دەبردرێت.