دەزگای ڕوانگە کۆمەکی ئاوارەکانی سلێمانی و گەرمیان دەکات

کەسانی لێقەوماو | 16/7/2015
Sulaimani’s vulnerable families receive multi-day aid Delivery

بەهۆی خراپی بارودۆخی ئاوارەکان و خاوەن پێداویستیەکان، دەزگای ڕوانگە لە درێژەی هاوکاری و کۆمەک کردنیان ئاوارەکانی نیشتەجێبووی سلێمانی و گەرمیانی بەسەر کردەوە.

بەرواری ١٣ – ١٦ی تەمموزی ٢٠١٥ نوسینگەی سلێمانی دەزگای ڕوانگە لە هەڵمەتی بەخشینی هاوکاری و کۆمەک کردنی ئاوارەکان و خاوەن پێداوسیتییەکان بە هاوکاری دەزگای زەید بن خەلیفە کەمپی ئاشتی لە عەربەت و قەرەتوو لە شارۆچکەی کەلار و چەندین شوێن و بالەخانەی تەواو نەکراو لە خورماڵ بەسەر کردەوە و لە نزیکەوە لە ویست و داخوازییەکانی ئاوارەکانیان کۆلیەوە و لە سەرئەنجامدا توانرا بەسەدان پاکێجی خواردن و سەبەتەی ئامادەکراو لە پێداویستی منداڵان و دایکان بگەیەننە دەستی ئاوارەکان.

ئەو کەلوپەلانەی کە ئامادە کرابوون پێکهاتبوون لە خواردنی رۆژانەی ووشکە و لەگەڵ شیری ووشکی منداڵان و ئامرازی خاوێن کەرەوە و تەندروست. کەسانی سوودمەند بوو لە ماوەی سێ رۆژی بەخشینی هاوکارییەکان زیاتر لە ٢٠٠٠ کەسی ئاوارە دەبوون.

دەزگای ڕوانگە هەر لەسەرەتای دروست بوونی ئەم تەنگەژەیەی کە رووی لە زۆربەی شارو شارۆچکەکانی کوردستان و عێراق کردوە لە نزیکەوە هاوکاری ئەوکەسانەی کردوە کە بۆ پاراستنی گیان و ماڵ و منداڵانی خۆیان روویان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان کردوە.