دەزگای روانگە بەشداری دەکات لە کردنەوەی پەیمانگەی کوردستانی بۆ بەڕێوەبەران

لاوان | 24/5/2017
Rwanga Foundation Attends the Launch of the KIoD

پەیمانگەی کوردستانی بۆ بەڕێوەبەران ئامانجی پتەوکردنی کەرتی تایبەت و کەرتی گشتییە لە رێگەی راوێژ و راهێنان
بەرواری ٢٤ی ئایاری ٢٠١٧ تیمی دەزگای روانگە بەشداریان کرد لە مەراسیمی کردنەوەی پەیمانگەی کوردستانی بۆ بەڕێوەبەران، کە لە هۆتێل رۆتانا لە هەولێر بەڕێوەچوو و دوو لە کارمەندانی روانگە وەک راهێنەری پەیمانگەکە دەستنیشانکران.

 پەیمانگەی کوردستانی بۆ بەڕێوەبەران یەکەم پەیمانگەی سەربەخۆی ناوخۆییە کە خزمەتگوزاریەکانی لە بەواری فەرمانرەوایی کۆمپانیاکان پێشکەشدەکات. هەروەها ئامانجی پەیمانگەکە بڵاوکردنەوەی زانیاری و شارەزایی کردنی بەڕێوەبەران و کەسانی پەیوەستە لەبواری فەرمانڕەوایی کۆمپانیاکان.

دەزگای روانگە بە شێوەیەکی فەرمی بانگهێشت کرابوو تاوەکو بەشداربێت. تیمێکی دەزگای روانگە بە بەشداری عبدالسلام مەدەنی، بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە دەزگای روانگە، ئامادەبوون. لە مەراسیمەکەدا چەندین کەسایەتی و نوێنەری حکومەت و کۆمپانیاکان بەشداربوون و دەستەی بەڕێوەبردنی پەیمانگەکە ناسێندران. هەروەها پێنج راهێنەری پەیمانگەکە ناسێنران کە دوو لەنێوانیان کارمەندی دەزگای روانگەبوون، داستان قادر، بەڕێوەبەری پڕۆژەکان و شانۆ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری پڕۆژەی روانگە فرص. 

پەیمانگاکە لەلایەن IFC ئەندامی بانگی جیهانی پشتگیری دەکرێت. دارین هارتزلەر، بەڕێوەبەری گروپی فەرمانڕەوایی کۆمپانیاکان لە IFC  گوتی " تاوەکو ئێستاIFC  پشتگیری زیاتر لە ٨٠ پرۆژەی هاوشێوە کردووە لە ٣٢ وڵاتی جیاوازدا''.

 ئامانجی پەیمانگەکە راهێنانە بە بەڕێوەبەرانی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت لە کوردستان و عێڕاق.

لە بەرواری ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ بانکی نێودەوڵەتی گرێبەستێکی درێژخایەنی لەگەڵ دەزگای روانگە واژۆ کرد بەمەبەستی ئەنجامدانی کار و پڕۆژەی هاوبەش لە کوردستاندا بۆ زیاتر پێشخستنی توانای گەنجانی کوردستان لە بواری راهێنانی کار و بازرگانی سەرەتایی تاوەکو لاوانی کوردستان لەسەر پێی خۆیان بوەستن و لە بازار و کەرتی تایبەتدا ببنە خاوە کارو پیشەی سەربەخۆی خۆیان.