دەزگای ڕوانگە بە هەماهەنگی رێکخراوی مانگی سوری ئیماراتی لە رۆژی جیهانی منداڵاندا خەڵاتی منداڵانی کوردستان و ئاوارەکانیان کرد.
بەرواری ١ی حوزەیرانی ٢٠١٥ دەزگای روانگە بەهەماهەنگی رێکخراوی مانگی سوری ئیماراتی بە بۆنەی رۆژی جیهانی منداڵان نزیکەی ٥٠٠٠ منداڵی شاری هەولێر و دەوروبەریان خەڵات کرد و دیاری هەمەجۆریان پێشەکەش کردن.
ئامانج لە خەلآت کردنی منداڵان لەم بۆنەیەدا بێبەش نەکردنیانە لە هەستی منداڵێتیان و ڕاکێشانی سەرنجی دەورووبەرە بۆ زیاتر گرنگی دان بەم توێژە گرنگە کە لە دوارۆژدا دەبنە ناسنامەی گەل و پێناسەی کۆمەلگە، لەهەمان کاتیشدا چەخت کردنەوەشە لە پاراستنی مافەکانی منداڵان و بێبەش نەکردنیانە لە گرنگی پێدان و هەست بە خۆ کردن. دیارییەکانیش بریتیبوون لە یاری هەمەجۆر بۆ هەردوو رەگەزی نێرو و مێ بەبێ جیاوازی. دەستنیشان کردنی قوتابخانە و گەڕەک و شوێنەکانێش لەسەر بنەمای گەڕەکە هەژار و خاوەن پێداوسیتییەکان بوو.
لە ئەنجامدا توانرا نزیکەی ٥٠٠٠ منداڵ لە هەولێر و دەوروبەری بەسەر بکرێنەوە و دیاریان پێشکەش بکرێت و لە مافە رەواکانیان ئاگادار بکرێنەوە و بێبەش نەکرێن لە ژیان و هەستی منداڵێتیان.
لەهەمان بۆنەدا بۆ هەمان مەبەست دەزگای ڕوانگە بە هەماهەنگی دەزگای کارفوور نزیکەی ١٠٠ منداڵی ئاوارە کە دانیشتووی کەمپی هەرشەمن بەشداری پێکردن لە چەندین چالاکی جۆراوجۆر هەر وەک دابەش کردنی خواردن و شێوە رەنگ کردن و دواتر بردنیان بۆ (فامیلی فەن) تاوەکو چەند کاتێکی خۆش و سەرگەرم بەسەر ببەن و هەست بە شادی و کامەرانی بکەن و ئەگەر بۆ ماوەیەکی دیاریکراویش بێت لە هەستی نامۆبوون و بێبەش بوون لە منداڵێتیان کەم بکرێتەوە.
رۆژی جیهانی منداڵان لە ساڵی ١٩٥٤ لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە دانیپێنراوە و ساڵانە لە بەرواری ١ی حوزەیران لە زۆربەی ووڵاتانی جیهاندا چالاکی جۆراوجۆر بۆ مندالآن ئەنجام دەدرێت و دیاریان پێشەکەش دەکرێت.