دەزگای ڕوانگە ئاوارەکانی قەرەداغ کۆمەک دەکات

کەسانی لێقەوماو | 26/4/2015
Wings of Help, Rwanga Foundation aid IDPs in Qaradagh

لەسەر داواکاری یەکەی فریاکەوتنی پارێزگای سلێمانی، دەزگای روانگە کۆمەکی دەستبەجێ دەگەیەنێتە ئاوارەکانی نێشتەجێبوو لە گووند و ناوچە جیاجیاکانی شارەدێی قەرەداغ.

دەزگای روانگە لە درێژەی کۆمەک و هاوکاری کردنی ئاوارەکانی کوردستان لەسەر داواکاری یەکەی فریاکەوتنی پارێزگای سلێمانی، دەستبەجێ خواردن و پێداویستی رۆژانە دەگەیەنێتە دەستی نزیکەی ٥٤٠  ئاوارەی نیشتەجێبوو لە گوندو ناوچە جیاجیاکانی شارەدێی قەرەداغ.

ئەم ئاوارانە کە پێکهاتوون لە ئێزیدی و عەرەب و بە زۆرە ملێ و ناچاری لەلایەن تیرۆرستانەوە لە ناوچەکانی خۆیان وەدەرنراون و لە شارو شارۆچکەکانی کوردستانەوە نیشتەجێکراوون.