دەزگای روانگە دیاری دەبەخشێتە منداڵانی هەژار

کەسانی لێقەوماو | 21/6/2017
Rwanga Foundation Provides Clothing Aid to Children in Need

بەرواری ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٧ دەزگای روانگە بە  هاوکاری چەند بەخشەرێک، جلوبەرگی تازەی وەک دیاری بەخشیە منداڵانی هەژار و کەمدەرامەت تاوەکو کەمێک لە ئازەکانیان کەمبکاتەوە و لە  مافە منداڵیەکانیان بێبەش نەبن.

بە ئامانجی دڵخۆشکردنی منداڵان و خێزانە هەژارەکان، دەزگای روانگە جلوبەرگی بۆ ١٣٠ منداڵ لە نێو شاری هەولێر و دەوروبەری دابینکرد منداڵەکان تەمەنیان لە نێوان ٤ تاکو ١٢ ساڵی دابوو و سەر بە ٤٢ خێزانبوون.

یەکێک لەو دایکانەی بۆ کۆمەکەکە هاتبوو، دوو منداڵی بچوکی لەگەڵدابوو لە ناویاندا منداڵێکی کەم ئەندام بوو. دایکەکە گوتی " مێردەکەم خاوەن پێداویستی تایبەتە و ناتوانێ کاربکات. بۆیە زۆر ئەستەم بوو بتوانین جلی تازە بۆ منداڵەکانمان دابین بکەین بەتایبەتی لە چەند رۆژی داهاتوودا جەژنە و منداڵان لە چاوەڕوانی جلو بەرگی نوێ و دیارین، هەر بۆیە دەڵێم ئەم هاوکاری  و دیارییە لە کات و ساتێکی باشدا بە ئێمە بەخشرا''.

ئاری عەلادین، بەرپرسی مەیدانی پێشکەوتووی دەزگای روانگە و سەرپەرشتیاری دابەشکردنی هاوکاریەکە گوتی " دیاریەکان بریتیبوون لە جلو پێڵاو. ئامانجمانە کەمێک لە ئازار و نەهامەتیەکانی هەژاران کەمبکەینەوە  کە ئەم هاوکارییانەش لەلایەن چەند کەسێکی بەخشەر دابین کراوە و لە رێگەی دەزگای روانگە گەیاندراوەتە ئەم خێزانانەی کە هەژار و کەم دەرامەتن''

دەزگای روانگە لەسەرەتای دامەزراندنییەوە تاوکو ئێستا لە چوار بواری سەرەکی پەروەردە، لاوان، ژینگە، کەسسانی لێقەوماو توانییویەتی پرۆژەی هەمەجۆر جێبەجێبکات و لە لە دەرئەنجامدا توانرا ١،١٣٣،٧٢١ کەس سوودمەندبن.