لەدرێژەی کۆمەک و هاوکارییەکانی دەزگای روانگە بۆ ئاوارە و پەنابەران کە لە شارو شارۆچکەکانی کوردستان نیشتەجێکراون کۆمەکی پەنابەرانی کۆبانێ کرد لە کەمپی دارەشکران.
بەرواری ١٩ی نیسانی ٢٠١٥ دەزگای روانگە ئاوارەکانی کۆبانێ لە کەمپی دارەشەکران بەسەر کردەوە و لە نزیکەوە هاوکاری و کۆمەکی کردن.
دەزگای روانگە لەسەرەتای سەرهەڵدانی ئەو تەنگەژەیەی کە بەرۆکی خۆرئاوای کوردستانی گرتوە و بۆتە مایەی دەربەدەری و ئاوارەبوونی خەڵکانێکی زۆر، لە نزیکەوە هاوکاری کردوون و پێداویستییەکانیانی بۆ فەراهەم کردوون.
کەمپی دارەشەکران دەکەوێتە سنوری پارێزگای هەولێر و بە گەورەترین کەمپ دادەنرێت بۆ لەخۆگرتنی پەنابەران و ئاوارەکانی خۆرئاوای کوردستان.