دەزگای روانگە راهێنان بە کارمەندانی کۆکا کۆلا دەکات

پەروەردە | 3/5/2018
Rwanga Foundation Trains Coca Cola Staff Members

بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە توانای کار و پێشخستنی بواری بازرگانی بۆ بەگەرخستنی ئابوری نێوەخۆ، دەزگای روانگە بۆ ماوەی دوو سال راهینانی هەمەجۆری بە کارمەندانی کۆمپانیای کۆکا کۆلا دەکات.

بەرواری ٣ی ئایاری ٢٠١٨ لە درێژەی ئەنجامدانی دوو سال راهێنان بە کارمەندانی کۆکا کۆلا عبدالسلام مدنی بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە دەزگای روانگە وەک راهێنەر بەشداری کۆڕبەندی یەک تیمی کۆمپانیای کۆکاکۆلا کرد لە شاری هەولێر.

عبدالسلام مدنی وەک راهێنەرێکی شارەزا لە بواری گەشەپێدانی مرۆیی لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا چەندین راهێنان و وۆرکشۆپی جۆراوجۆری ئەنجامداوە لە بوارەکانی ( پەیوەندی، بەڕێوەبردنی ناکۆک، سەرکردایەتی، بەهرە و کارامەیی کەسی).

قانع احمد سلێمان. پسپۆڕی سەرچاوە مرۆییەکان لە کۆکاکۆلا گووتی: عبدالسلام مدنی وەک پسپۆڕی راهێنان و گەشەپێدانی مرۆیی خزمەتێکی بەرچاو و نایابی بە کارمەندانی کۆکاکۆلا لە عێراق و کوردستان بەخشیوە. توانیویەتی گەشە بە توانای کارمەندەکان بدات لە چەندین بواری مرۆیی و بازرگانیدا،  لەهەمان کاتیشدا  گۆڕانکاری ئەرێنی لە کارامەیی و هزری کارمەندەکان بکات بۆ پێشخستنی تواناکانیان لە بواری کار و بازرگانیدا).

شایەنی ئاماژەیە لە کۆکاکۆلای کوردستاندا نزیکەی ٢١٠ کارمەندی ناوخۆ کاری تیادا دەکەن و بۆتە سەرچاوەیەکی باش بۆ بژێوی کارمەندەکان و پێشخستنی ژێرخانی ئابوری لە کوردستاندا.

کۆڕبەندی ساڵانەی یەک تیم لە هۆتێل دیڤان لە شاری هەولێر جێبەجیکرا و لە سەرتانسەری عێراق و کوردستان و ووڵاتانی دەرەوە بەشداربووی هەبوو. دەزگای روانگەش بە فەرمی بانگهێشتی کۆڕبەندی ساڵی ٢٠١٨ کرا و لە ئەنجامدا چەندین راهێنانی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.