سوپاسی دەزگای روانگە دەکات UN

کەسانی لێقەوماو | 19/4/2015
UN delegation acclaims Rwanga Foundation for Rwanga Community

لەچەند رۆژی رابردوودا بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی  ژیان و گوزەرانی خێزانە ئاوارەکان لە نێو کۆمەڵگەی روانگەدا، جێگری رێکخەری نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق ( دۆمینک بارچ) بە یاوەری چەند رێکخراوێکی نێودەوڵەتی و نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان  سەردانی کۆمەڵگەی ڕوانگەیان کرد لە گوندی قادیەی سنوری پارێزگەی دهۆک،.

بەڕێز دۆمینیک بارچ و نوێنەری کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران سوپاسی دەزگای روانگەیان کرد بۆ بە ئەنجام گەیاندنی کۆمەلگەی ڕوانگە بۆ ئەو ئاوارانەی کە بوونەتە قوربانی و بە زۆرە ملێ لە ماڵ و حالی خۆیان وەدەرنراون، بەتایبەتی بۆ ئەو خزمەتگوزارییانەی کە بۆ ئاوارەکان لە نێوکۆمەڵگەکەدا دەستەبەر کراوە و بە شێوەیەکی زۆر رێک وپێک و تەندروست  بنونیاد نراوە. لەهەمان کاتیشدا هیوایان خواست کە ئەم پرۆژە گرنگە ببێتە هەوێنێک بۆ رێکخراوەکانی دیکە بۆ بەئەنجام گەیاندنی پرۆژەی گرنگ بەم چەشنە تاوەکو ببێتە شوێنێکی ئارام و تەندروست بۆ ئاوارەکان.

هەر لە سەردانەکەدا بەرێوەبەری کۆمەڵگەی روانگە تیشکی خستە سەر کارو پرۆژە داهاتووییەکانی دەزگای روانگە بۆ زیاتر خزمەتکردن و بە دەنگەوەچوونی داخوازییەکانی خەلک لە نێوکۆمەلگەکەدا و فەرهەم کردنی پیداویستییەکانیان. ئەمەیش بووە جێی خۆشحالی شاندەکە.

هەر بۆ بڕەودان بە کارو پرۆژەکانی کۆمەڵگەی ڕوانگە دوو رێکخراوی نێودەوڵەتی

رێکخراوی نیودەوڵەتی کۆچبەران و رێکخراوی نەهێشتنی برسیەتی فەرەنسی دوو نووسینگەی (IOM)

خۆیان لە نێوکۆمەڵگەدا بەفەرمی کردەوە، تاوەکو شانبەشانی کارمەندانی دەزگای روانگە خزمەت بە ئاوارەکان و نیشتەجێبوانی نێو کۆمەڵگەی ڕوانگە بکەن. لەهەمان کاتیشدا بریاریاندا کە دووپرۆژەی گرنگ و دەستبەجێ بە ئەنجام بگەیەن،  هەروەک رەچاوکردن و تەندروستی ئاوی خواردنەوە و راوێژو گرنگی دان بە لایەنی دەروونی ئەو کەسانەی کە تووشی ئاستەنگی و خەمۆکی هاتوون.

کۆمەلگەی روانگە پێکهاتووە لە ٣٠٠٠ یەکەی نیشتەجێبوون بە شێوازی پریفاب و نزیکەی ٢٤٠٠٠ ئاوارە لە خۆدەگرێت کە لە مانگی شوباتی ٢٠١٥ لەلایەن دەزگای ڕوانگەوە جێبەجێکراوە.