دەزگای روانگە لە درێژەی کۆمەک و هاوکاری کردنی ئاوارەکانی کوردستان، لەسەر داخوازی ئاوارەکانی دانیشتووی کۆمەڵگەی ڕوانگە لە سنوری شاری دهۆک، چەندان کەلوپەلی پێویستی رۆژانە و خواردنی منداڵانی بەسەر ئاوارەکان دابەش کرد.
دەزگای روانگە بە هەماهەنگی رێکخراوی ئێل ئۆ گی ئەڵمانی، لە چەند رۆژی رابردوودا کۆمەڵگەی روانگەی بەسەر کردەوە و لەسەرداواکاری خەڵکەکە کەلوپەلی پێویستی وەک بەتانی، دۆشەک، جلوبەرگ، پێڵاو، دایبی و شیری منداڵانی بۆ دەستەبەر کردن.
کۆمەڵگەی ڕوانگە پێکهاتووە لە ٣٠٠٠ یەکەی نیشتەجێ بوون بە شێوازی پریڤاب و نزیکەی ٢٤٠٠٠ کەس لەخۆدەگرێت و لەلایەن دەزگای روانگەوە بۆ ئاوارەکان هاتۆتە جێبەجێ کردن.