دەزگای روانگە بەشداری لە پیشانگەی بەرهەمە ناوخۆییەکانی عێراق و کوردستان دەکات

لاوان | 21/5/2017
Rwanga Foundation Participates in the Made in Iraq and Kurdistan Fair

رۆژی دووشەممە پیشانگەیەکی سێ رۆژە لە هەولێر ئەنجامدرا بەمەبەستی هاندانی بەرهەمی ناوخۆیی و بنیادنانی پەیوەیندیەکی پتەو لە نێوان کۆمپانیا ناوخۆییەکانی کوردستان و عێراق.

بەرواری ١٥ی ئایاری ٢٠١٧ دەزگای روانگە بەشداری لە پیشانگەی بەرهەمە ناوخۆییەکانی عێراق و کوردستان کرد تاوەکو هانی کۆمپانیا ناوخۆکانی کوردستان و عێراق بدات دەستی کاری ناوخۆ بەکاربهێنن و هەروەها هاوکاری کارخوازان بکات لە دۆزینەوەی کار.

 

پیشانگەکە لەژێر چاودێری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو و ماوەی چوار رۆژ بەردەوام بوو. لە پیشانگەکەدا زیاتر لە ٢٥٠ کۆمپانیای ناوخۆیی کوردستان و عێراق بەشداریان تێداکرد و هەروەها زیاتر لە ١٢ هەزار کەس ئامادەبوون.
دەزگای روانگە وەک رێکخراوێکی ناحکومی بەشداری کرد کە پشتگیری لە بیرۆکەی گەنجان دەکات و هانی زیادکردنی بەرهەمە ناوخۆییەکان دەدات. زیرەک ژێدار، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیەکانی دەزگای روانگە سەبارەت بە ئامانجی بەشداریکردنی دەزگای روانگە گوتی '' بەشێکی ئامانجی ئێمە لە بەشداریکردنمان بۆ ئەوەبوو تاوەکو لەگەڵ کۆمپانیا بەشداربوەکانی پیشانگەکە قسەبکەین و هانیان بدەین دەستی کاری ناوخۆ بەکاربهێنن و لە پۆرتاڵی فرص دا کۆماپانیاکانیان تۆمار بکەن و دەستی کاری شایستە لە رێگەی روانگە فرص دا دەستکەوێت و ژمارەیەکی زۆر کارخواز هەن کەدەتوانن ببنە بەشێکی گرنگ لە سەرکەوتنی کۆمپانیاکان.'' ئەو گوتیشی '' هەروەها ئەو دەرفەتەشمان بەباشزانی تاوەکو هاوکاری ئەو کارخوازانەبین کە بەشداریانکرد لە پیشانگەکەدا، ژمارەیەکی زۆر کارخواز سەردانی ئێمەیانکرد و زانیاریان پێدرا سەبارەت بە بەکارهێنانی پۆرتاڵی روانگە فرص بۆ دۆزینەوەی کار و ئەو راهێنانانەی کە بەبێ بەرامبەر دەستەبەر کراوە بۆ بەشداربووان.''
یەکێک لە کۆمپانیا بەشداربووەکانی پیشانگەکە کۆمپانیای زرێبار بوو کە کۆمپانیایەکی ناوخۆی کوردییە و تایبەتە بە دروستکردنی جلوبەرگی کار، سەربازی، چێشتخانە و قوتابخانەکان. دامەزرێنەری کۆمپانیاکە، زرێبار هەورامی، کە یەکێکە لە براوەکانی خەڵاتەکانی روانگە لەبەشی دەستپێشەخەری کار بۆ ساڵی ٢٠١٦. ئێستا کۆمپانیاکەی لە شاری سلێمانی کاردەکات. ئەو گوتی '' لە پلانم دایە لقێکی کۆمپانیاکەم لە شاری هەولێریش بکەمەوە و دواتریش لە شاری دهۆک.'' کۆمپانیای زرێبار ١٦ کارمەند بەبەردەوام کاری تێدا دەکەن و ٤ کارمەندی دیکەش بەشێوەی نیو دەوام کاردەکەن.
گرنگی دان بە توێژی لاوان بەشێکی سەرەکی کارو بەرنامەی دەزگای روانگەیە. تاوەکو ئێستا چەندین پڕۆژە و چالاکی بۆ گەنجان ئەنجامدراون لە نێوانیشیاندا پڕۆژەی روانگە فرص، کە پۆرتاڵێکی فراوانە بۆ کارخوازان تاوەکو کار و راهێنانی پێویست بەبێ بەرامبەر بەدەست ببهێنن. لە رێگەی پڕۆژەی روانگە فرص لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٧ تاوەکو ئێستا ١٤٠٢ کار بڵاوکراونەوە و ٤٣٩ کارخواز کاریان دەستکەوتووە و هەروەها ٦٧٧ گەنج راهێنانیان پێکراوە.