بەرواری ٢٦/٣/٢٠١٥ له‌شاری هه‌ولێر ده‌زگای ڕوانگه مه‌راسیمێكی رێزلێنانی بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی شەری داعش سازکرد و هاوکاری و کۆمەک کردنی کەوسوکارە سەربەرزەکانی راگەیاند. .
له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا، كه ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌سوكاری شه‌هیدان ئاماده‌ی بوون، فیلمێكی دۆكیۆمێنتاری له‌سه‌ر ژیان و قاره‌مانییه‌تیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان کە لەلایەن دەزگای ڕوانگەوە بەرهەم هێنرابوو نمایش كرا و چه‌ند پارچه شیعرێكیش له‌لایه‌ن چه‌ند منداڵه شه‌هیدێك و چەند شاعیرێکەوە خوێنرایه‌وه..
هه‌ر له‌میانه‌ی ئه‌و مه‌راسیمه‌دا “ محمدی حاجی مه‌حموود”، وه‌كو فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه و باوكه شه‌هیدێك و مەحمودی حاجی ساڵح وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و ئەنوەری حاجی عوسمان بریکاری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە ووتاریان پێشكه‌ش كرد و باسیان له قاره‌مانییه‌تی و نه‌به‌ردیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد و سوپاسی دەزگای ڕوانگەشیان کرد بۆ سازدانی رێورەسمێکی شایستە بۆ رێز گرتن لە خەباتی پێشمەرگە و گیانی پیرۆزی شەهیدان و کۆمەک کردنی کەوسوکارە سەربەرزەکانیان .
یەکێک لە ئامادەبووان کە خۆی بە باوکی یەکەم شەهیدی دژ بە داعش ناساند ووتی ” هەرچەندە کۆمەک کردنی کەسوکاری شەهیدان جێگەی رێز و ستایشە کە دەزگای ڕوانگە بەم کارە هەڵساوە بەڵام لەراستیدا ساز کردنی رێورەسمێک بەم چەشن و پایە بەرزییە دڵخۆشیە بۆ ئێمە و گرنگترە لە کۆمەکی مادی”
هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ كه‌سوكاری سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كانی شه‌ڕی داعش له‌لایەن دەزگای روانگەوە لەبەرواری ١٣/٣/٢٠١٥ لە یاری کۆتایی خولی راپەرین لە یاریگای فرەنسۆ هەریری راگەیاندرا و بەرواری ٢٥/٣/٢٠١٥ دەستکراوە بە هەڵمەتی دابەشکردنی ئەو کۆمەکە و لەگەل رێزنامەیەک بۆ رێزگرتن لە خوێنی شەهیدە گیان فیداکان. تیمەکانی دەزگای ڕوانگە بە هەماهەنگی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و پارێزگاکان لە سەرجەم شارەکانی هەولێر و سلێمانی و کەرکوک و دهۆک رۆژانە دەستدەکات بە دابەش کردنی کۆمەکی دیاری کراو بەسەر کەسوکاری شەهیدانی دژ بە داعش لەهەر شار و شارۆچکەیەک بن بەبێ جیاوازی.
شایەنی ئاماژەیە بڕی ئەم کۆمەکەش بریتییە لە ١٠٠٠ دۆلار بۆ هەر خێزانێک و لەکۆی گشتیدا زیاتر لە ١٢٠٠ خێزان دەبن.