دەربەدەری و ئاوارەیی هەڵبژارەدی مرۆڤەکان نین بەڵام کە بارودۆخێکی مەترسی مەرگ و ژیان هاتە پێشەوە مرۆڤەکان بە ناچاری هەڵیدەبژێرن.
لەگەل هاتنی داعش بۆ دەشتی نەینەوا بە هەزاران کەس لو کورد و عەرەبو تورکامن و ئێزیدی ئاوارە بوون و ماڵ و شار و گوندی خۆیان بەناچاری جێهێشت و روویان کردە شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، بەڵام لەگەڵ ئازاد کردنی ناوچەکانیان بە خواست و ئارەزووی خۆیان گەرانەوە، بەڵام بۆ شوێن و ماڵێک لە بەتاڵی.
بەرواری ١٨ی شوباتی ٢٠١٧ بۆ هاوکاری ئاوارە گەڕاوەکان و دەستپێکی ژیانێکی نوێ دەزگای روانگە بە هاوبەشی رێکخراوی دەرمانسازی نەینەوا کۆمەکی خواردن و کەلوپەلی پێویستیان بۆ زیاتر لە ٣٠٠٠ خێزان دابین کرد لە رەبیعە و زومار و دەوروبەری. ئاوارەکان پێکهاتبوون لە کورد و عەرەب و هەندێک لەو خانەوادانەی کە رۆڵەکانیان ببونە قوربانی و گیانی خۆیان بەخشیبوو لە پێناو مانەوەی ئازادی و سەربەستی کەسوکار و ناوچەکانیان.
ئەم هاوکارییانە هیواو و ئومێدێکی خستە دڵی خەڵکەکە گەر لەکاتی ئاوارەیی و دەربەدەری کۆمەک کرا بن، ئێستاش بۆ دەستپێکی ژیانێکی تازە لە زێدی باب و باپیرانیان هاوکاری دەکرێن تاوەکو جارێکی تریش بەردەوامی بە ژیانی ئاسایی خۆیان بدەن.
جێگای باسە دەزگای روانگە هەر لەسەرەتای ئاوارەبوونی خەڵکانی شاری موسڵ و دەوروبەری دەستبەجێ هاوکاری مرۆیی بەخشیە ئاوارەکان لە ناوچەی خازر کە لە پێداویستیی حەتمیدا بوون، لە دوای جێنشینبوونیان لە کەمپە جیاجیاکانی شاروشارۆچکەکانی کوردستان دەزگای روانگە لە بەخشینی هاوکارییەکان بەردەوام بوو لە دروستکردنی کۆمەڵگەیەک لە ساڵی ٢٠١٥ لەشێوەی پریڤاب بە شێوازێکی جۆری و تۆکمە و تەندروست لە شار دهۆک تا رەخساندنی دەرفەتی راهێنان بۆ گەشەپێدانی تواناکانیان و بەشداری پێکردنیان لەچالاکی و پڕۆژەکاندا بۆ هەستکردن بە ئارامی و ژیانێکی مرۆڤ ئاسایانە لە نێو کۆمەڵگەی کوردستانیدا.