دەزگای ڕوانگە و مارەسۆن ئۆیل هاوکاری کەسوکاری شەهیدانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ دەکەن

کەسانی لێقەوماو | 28/12/2016
Rwanga Foundation and Marathon Oil Supports the Peshmerga Security Forces’ Martyrs in Sulaimni & Halabja

لە درێژەی بەخشینی هاوکاری و وەفاداری بۆ کەسوکاری شەهیدانی کوردستان لە قۆناغێکی نوێدا لە ڕێورەسمێکی شایستەدا هاوکاری بەخشرایە کەسوکاری شەهیدانی پاریزگای سلێمانی و شاری هه‌ڵه‌‌بجه ی شه‌هید‌.

لە بەرواری ١٤-١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠١٦ تیمەکانی دەزگای ڕوانگە بەهاوبەشی مارەسۆن ئۆیل لە ڕێورەسمێکی شایستەدا هاوکاری و وەفادارییان بەخشییە ١٦٩ خێزانی شەهیدانی شاری سلێمانی و هه‌ڵه‌‌بجه ی شه‌هید‌ و هاوسۆزی و هاوخەمی خۆیان گەیاندە خانەوادە سەربەرزەکانیان.

دەزگای ڕوانگە بەهاوبەشی مارەسۆن ئۆیل لە بەرواری ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە شاری هەولێر قۆناغی یەکەمییان لە بەخشینی هاوکاری و وەفاداری ئەنجامدا و بۆ هەر خێزانێک بڕی ٨٥٠ دۆلارییان وەک رێزلێنانێک بەخشییە ئەو خێزانانەی کە رۆڵەکانیان لە پێناو سەروەریی خاک و نیشتیمان گیانی خۆیان کردە قوربانی.

ئەم هاوکاری و هاوسۆزییە بۆ تەواوی کەسوکاری شەهیدانی شەڕی دژ بەداعشە کە لەبەرواری ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٤ تاوەکو ٣٠ی ئەیلولی ٢٠١٦ شەهید بوونە و چونەتە ریزی نەمرانەوە.

شایەنی ئاماژەیە دەزگای ڕوانگە بۆ دووەمین جارە هاوکاری و هاوسۆزی دەبەخشێتە کەسوکاری شەهیدان لە ساڵی ٢٠١٥ بۆ یەکەمین جار لە هەڵمەتێکی کۆمەک کۆكردنەوەدا توانی هاوکاری ببەخشێتە ١٠٠٠ خێزانی شەهید و بۆ ساڵی ٢٠١٦ بەهاوبەشی مارەسۆن ئۆیل جارێکی تریش ئەم هاوکارییانەی بەخشیە کەسوکاری خاوەن قوربانییەکان