دەزگای ڕوانگە و مارەسۆن ئۆیل هاوکاری کەسوکاری شەهیدانی کەرکوک دەکەن

کەسانی لێقەوماو | 29/12/2016
Rwanga Foundation and Marathon Oil Supports the Peshmerga Security Forces’ Martyrs in Kirkuk

لە درێژەی بەخشینی هاوکاری و وەفاداری بۆ کەسوکاری شەهیدانی کوردستان لە قۆناغێکی نوێدا لە ڕێورەسمێکی شایستەدا هاوکاری بەخشرایە کەسوکاری شەهیدانی پاریزگای کەرکوک..

لە بەرواری ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ تیمەکانی دەزگای ڕوانگە بەهاوبەشی مارەسۆن ئۆیل لە ڕێورەسمێکی شایستەدا هاوکاری و وەفادارییان بەخشییە کەسوکاری شەهیدانی شاری کەرکوک و هاوسۆزی و هاوخەمی خۆیان گەیاندە خانەوادە سەربەرزەکانیان.

دەزگای ڕوانگە بەهاوبەشی مارەسۆن ئۆیل لە بەرواری ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە شاری هەولێر قۆناغی یەکەمییان لە بەخشینی هاوکاری و وەفاداری ئەنجامدا و بۆ هەر خێزانێک بڕی ٨٥٠ دۆلارییان وەک رێزلێنانێک بەخشییە ئەو خێزانانەی کە رۆڵەکانیان لە پێناو سەروەری خاک و نیشتیمان گیانی خۆیان کردە قوربانی.

ئەم هاوکاری و هاوسۆزییە بۆ تەواوی کەسوکاری شەهیدانی شەڕی دژ بەداعشە کە لەبەرواری ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٤ تاوەکو ٣٠ی ئەیلولی ٢٠١٦ شەهید بوونە و چونەتە ریزی نەمرانەوە.

شایەنی ئاماژەیە دەزگای ڕوانگە بۆ دووەمین جارە هاوکاری و هاوسۆزی دەبەخشێتە کەسوکاری شەهیدان لە ساڵی ٢٠١٥ بۆ یەکەمین جار لە هەڵمەتێکی کۆمەک کۆردەنەوەدا توانی هاوکاری ببەخشێتە ١٠٠٠ خێزانی شەهید و بۆ ساڵی ٢٠١٦ بەهاوبەشی مارەسۆن ئۆیل جارێکی تریش ئەم هاوکارییانەی بەخشیە کەسوکاری خاوەن قوربانییەکان