دەزگای ڕوانگە کۆمەک بەهەلیکۆپتەر دەگەیەنێتە سەر چیای شنگال

کەسانی لێقەوماو | 11/12/2014
Rwanga Foundation delivers aid to Shangal Mountain by Helicopter

لە درێژەی کۆمەک و هاوکارییەکانی دەزگای ڕوانگە بۆ ئاوارە ئێزیدییەکان بۆ جارێکی تریش هاوکاری ئێزیدییە گەمارۆدراوەکانی سەر چیای شنگال دەکات.

بەرواری ٢٠١٤/١٢/١٤ دەزگای ڕوانگە کۆمەک بە هەلیکۆپتەر دەگەیەنێتە سەر چیای شنگال بۆ هاوکاری کردنی ئەو کە سانەی کە کە لەسەر چیای شنگال لەلایەن داعشەوە گەمارۆ دراون.  هاوکارییەکانیش بریتی بوون لە ( شیر و دایبی منداڵان، ئاوی خواردنەوە، خواردنی نێو قوتوو ).