دەزگای ڕوانگە هاوکاری کەسوکاری شەهیدانی کۆیە و سۆران دەکرێت

کەسانی لێقەوماو | 10/11/2016
Rwanga Foundation and Marathon Oil Supports the Peshmerga Security Forces’ Martyrs in Koya & Soran

لە درێژەی بەخشینی هاوکاری و وەفاداری بۆ کەسوکاری شەهیدانی کوردستان لە قۆناغێکی نوێدا هاوکاری بەخشرایە کەسوکاری شەهیدانی کۆیە و سۆران.

لە بەرواری ٨- ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ تیمەکانی دەزگای ڕوانگە لە ڕێورەسمێکی شایستەدا لە هەردوو شارۆچکەی کۆیە و سۆران هاوکاری و وەفادارییان بەخشییە کەسوکاری شەهیدانی دژ بەداعش و هاوسۆزی و هاوخەمی خۆیان گەیاندە خانەوادە سەربەرزەکانیان.

دەزگای ڕوانگە بەهاوبەشی مارەسۆن ئۆیل لە بەرواری ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە شاری هەولێر قۆناغی یەکەمییان لە بەخشینی هاوکاری و وەفاداری ئەنجامدا و بۆ هەر خێزانێک بڕی ٨٥٠ دۆلارییان وەک رێزلێنانێک بەخشییە ئەو خێزانانەی کە رۆڵەکانیان لە پێناو سەروەری خاک و نیشتیمان گیانی خۆیان کردە قوربانی.

ئەم هاوکاری و هاوسۆزییە بۆ تەواوی کەسوکاری شەهیدانی دژ بەداعشە کە لەبەرواری ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٤ تاوەکو ٣٠ی ئەیلولی ٢٠١٦ شەهید بوونە و چونەتە ریزی نەمرانەوە.

شایەنی ئاماژەیە دەزگای ڕوانگە بۆ دووەمین جارە هاوکاری و هاوسۆزی دەبەخشێتە کەسوکاری شەهیدان لە ساڵی ٢٠١٥ بۆ یەکەمین جار لە هەڵمەتێکی کۆمەک کۆردەنەوەدا توانی هاوکاری ببەخشێتە ١٠٠٠ خێزانی شەهیدان و بۆ ساڵی ٢٠١٦ بەهاوبەشی ماراسۆن ئۆیل جارێکی تریش ئەم هاوکارییانەی بەخشیە کەسوکاری خاوەن قوربانییەکان.