پێداویستی زستانە بۆ ئاوارەکانی پیرەمەگرون دابین کرا

کەسانی لێقەوماو | 7/12/2014
Aid Distribution for IDPs in Piramagrwn

لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و سەرماوسۆل دەزگای روانگە ئەو ئاوارانەی کە نیشتەجێکراون لە شارەدێی پیرەمەگرون  بەسەر کردەوە بەمەبەستی دابین کردنی کەلوپەل و پێداویستی زستانە.

 

بەرواری ٢ – ٣ / ١٢/٢٠١٤ دەزگای روانگە ئەو ئاوارانەی کە بەهۆی هێرشەکەانی تیرۆستانی داعش ماڵ و حالی خۆیان بەجی هێشتوە و لەشارەدێی پیرەمەگرون لە سنوری شاری سلێمانی نیشتەجێکراون بەسەر کردەوە و دوای لیکۆلینەوە و بەدواداچوون لە پێداویستییەکانیان چەندین کەلوپەل و پێداوسیتی زستانەی بەسەریان دابەشکرد کە بریتی بوون لە دۆشەک و بەتانی.

لەم کۆمەک بەخشینەدا زیاتر لە ٦٩١٥ کەس سوودمەند بوون.