دەزگای روانگە رۆژی جیهانی چیا بەرزرادەگرێت

پەروەردە | 11/12/2017
Rwanga Foundation Celebrates the International Mountain Day

چیاکان دەورێکی کارایان هەیە لە پاراستنی ژینگە، بۆیە پاراستنیان و پاکڕاگرتنیان گرنگی زۆری هەیە بۆ پاراستن و بەردەوامبوونی ژیان لەسەر گۆی زەوی. ساڵانە رۆژێک دانراوە بۆ ئەم مەبەستە چیاکانی جۆراوجۆی تێدا ئەنجامدەدرێت.

بەرواری ١١ی کانونی یەکەمی ٢٠١٧ دەزگای روانگە بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری بۆ پاراستنی چیاکان، رۆژی جیهانی چیای بەرزراگرت لە رێگەی چەند چالاکیەک کە تێیدا ٢٠ قوتابی قوتابخانەی زاوێتە و ١٠ خۆبەخش بەشداریان تێداکرد.

چالاکییەکان جۆراوجۆر بوون و لە شارۆچکەی زاوێتەی سەر بە پارێزگای دهۆک ئەنجامدران. یەکێک لە چالاکیەکان بریتییبوو لە کێشانی وێنە لەلایەن قوتابیەکان بۆ گەیاندنی پەیامەکانیان بۆ پاراستنی چیاکان. هەروەها وێنەکان دواتر لەلایەن قوتابیەکانەوە بران بۆ قوتابخانەکەیان تاوەکو پەیامیان بە قوتابیانی دیکەش بنێرن و هانیانبدەن.

لەچوارچێوەی چالاکیەکان زانیاری سەبارەت بەچیاکان و ژینگە بۆ قوتابیان شیکرایەوە. دواتر سەردانی ناوچەی چیاکان کرا و هەڵمەتێکی پاککردنەوە ئەنجامدرا. هەروەها، بەشداربوانی چالاکییەکان تێگەیشتنیان زیاتربوو سەبارەت بە گرنگی و سوودی چیاکان بۆ ژیان و مانەوە لە سەر زەوی.

ئەفرام ئەبلاهاد، بەرپرسی نوسینگەی دەزگای روانگە لە پارێزگای دهۆک کە سەرپەرشتی چالاکیەکانی دەکرد گوتی '' لە رابردوودا ئەم چیایانە ژیانی ئێمە و باوباپیرانی ئێمەیان پاراستووە. ئێستا سەرەی ئێمەیە کە بەو ئەرکە هەستین و بیانپارێزین. هەروەها کوردستان بە پاکی و جوانی رابگرین''.

لە چالاکیەکاندا، قوتابیانی قوتابخانەی زاوێتە و چەندینخۆبەخش بەشداربوون. شەیدا یەکێک بوو لە قوتابییە بەشدارەکان. ئەو زۆر دڵخۆشبوو بە ئەنجامدانی هەڵمەتەکە و گوتی '' زۆر دڵخۆشم کە رۆژێک هەیە بۆ پاراستن و بەبیرهێنانەوەی گرنگی چیاکان. من یەکەمجارمە لەو رۆژە بەشداری دەکەم و خۆشحاڵم کە زیاتر لەبارەی چیاکانەوە فێردەبم. پێویستە هەمووساڵێک ئەم رۆژە بەرێزبنرخێنین''.

رۆژی ١١ی کانونی یەکەم رۆژی جیهانی چیا-یە. سەرەتا لە ساڵی ٢٠٠٢ لەلایەن نەتەوەیەکگرتوەکانەوە ئەم رۆژە وەک رۆژێکی جیهانی دیاریکراوە. تاوەکو ئێستا ساڵانە لە وڵاتانی جیهان ئەم رۆژە بەرزڕادەگیرێت لە رێگەی چەندین چالاکی جۆراوجۆر گرنگی چیاکاننیشاندەدرێت و هەروەها هۆشیاری بڵاودەکرێتەوە بۆ هاندانی هاووڵاتیان بۆ پاراستنی چیاکان.