لە درێژەی ئەو کار و چالاکيیانەی دەزگای روانگە بۆ کۆمەک و هاوکاریکردنی ئاوارەکانی کوردستان ئەنجامیان دەدات، ئەمجارەیان ئاوارهكانی سنووری شارۆچکەی رۆڤیا و کەڵەکی بەسەر کردەوە.
بەرواری ٢٣ی ئەیلولی ٢٠١٤ تیمی فریاکەوتنی دەزگای روانگە لە هەڵمەتێکی دیکەی مرۆییدا کۆمەکی گەیاندە ئەو ئاوارانەی کە لە شارۆچکەی رۆڤیا و کەڵەکدا نیشتەجێکراون.
کۆمەکەکانیش بریتی بوون لە ( ٦٢٠٠ پاکێجی خواردن، ١٤٠٠ سێتی مەتبەخ، ٢٩٠٠ بەتانی، ٦٩٠ شیری تۆزی منداڵان، ١٠٤٠ دایبی منداڵان، ١٦٨٠ گەنمەشامی نێو قوتوو).
ژمارهی ئاوارهكانی رۆڤیا ٩٦٠٠ كهس و ئهوانهی كهڵهكیش ٤٨٢٠ كهس دهبن.