دەزگای ڕوانگە و مارەسۆن ئۆیل رێز لە کەسوکاری شەهیدان دەنێن

کەسانی لێقەوماو | 27/10/2016
Peshmerga and Security Forces’ Martyrs Endowment Project

 


بەمەبەستی هاوخەمی و پیشاندانی هاوسۆزی بە کەسوکاری شەهیدانی کوردستان بەتایبەتی ئەوانەی دژی داعش جەنگاون و گیانی خۆیان کردۆتە قوربانی، دەزگای ڕوانگە بە هاوبەشی مارەسۆن ئۆیل هاوکاری و وەفاداری پێشکەشی کەسوکاری شەهیدان دەکات.

 

٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە ژێر دروشمی ( شەهیدان نەمرن و پایەبەرزن کەسوکارییان سەربڵندن ) یەکەمین قۆناغی دەستپێکی پێشکەش کردنی هاوکاری و وەفاداری لەلایەن دەزگای ڕوانگە و مارەسۆن ئۆیل پێشکەشی نزیکەی ١٠٠ خێزان کرا کە بریتی بوو لە ٨٥٠ دۆلاری ئەمریکی بۆ هەر خێزانێک.

ئەم دەستپیشخەرییەی دەزگای ڕوانگە بۆ جاری دووەمە و لە ساڵی ٢٠١٥ بەهەمان شێوە لە هەڵمەتێکی کۆمەک کۆردنەوەدا توانرا هاوکاری نزیکەی ١٠٠٠ خێزان و کەسوکاری شەهیدان بکرێت.

دوای تەواوبوونی شاری هەولێر و دەورووبەری تیمەکانی دەزگای ڕوانگە روودەکەنە شاروشارۆچکەکانی دیکەی کوردستان تاوەکو لە نزیکەوە هاوکاری و سۆز و وەفا ببەخشنە کەسوکاری شەهیدە پایە بەرزەکان. شایەنی ئاماژەیە ئەم پرۆژەیە تەنها تایبەتە بەو شەهیدانەی کە لە دژی داعش جەنگاون لە بەرواری ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٤ تاوەکو ٣٠ی ئەیلولی ٢٠١٦ بەبێ جیاوازی لە زاخۆ تاوەکو خانەقین.