ده‌زگای روانگه به‌رواری 7ی ئەیلولی 2014 كۆمه‌ك و هاوكارییه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كانی ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندای گه‌یانده ئه‌و ئاواره ئێزدییانه‌ی كه له هه‌ردوو كه‌مپی باجێت كه‌نداڵای سنووری پارێزگه‌ی دهۆكدا نیشته‌جێكراون.
ئه‌و كۆمه‌ك و پێداویستییانه وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌می هاوكارییه‌كانه كه له لایه‌ن ئه‌و دوو وڵاته‌وه راده‌ستی ده‌زگای روانگه كرا و ده‌زگای روانگه‌ش به‌سه‌ر ئاواره ئێزدییه‌كانی نێو هه‌ردوو كه‌مپه‌كه‌دا دابه‌شی كردن.
پێداویستی و كۆمه‌كه‌كانیش ( ٢٤٠٠ پاکێجی خواردن، ٥٠٠ بەتانی، ١٤٥٠ دۆشەک، ١٥٤٨ قووت‌و شیری وشك، ٨٠٠ دایبیی منداڵان)بوون.
ژماره‌ی ئه‌و ئێزدییه ئاوارانه‌ی كه له‌و دوو كه‌مپه‌دا نیشته‌جێكراون نزیكه‌ی ١٤،٥٠٠ كه‌س ده‌بن.