دیاری زەردەخەنە دەخاتە سەر رووی منداڵان

کەسانی لێقەوماو | 14/10/2016
Gifts bring smile on Children’s face

دەزگای ڕوانگە بە هاوبەشی گروپی کرداری میهرەبانی راندۆم ٤٠٠ دیاری و یاری منداڵانیان بەخشیە منداڵە ئاورەکانی کەمپی دیبەگە لە سنوری شاری هەولێر.

بەرواری ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ بەمەبەستی خۆشحال کردن و زەردەخەنە خستنە سەر لێوی منداڵانی ئاوارەی دانیشتوی کەمپی دیبەگە بۆ ئەوەی بێبەش نەبن لە هەستی خۆشەویستی و میهرەبانی و دانەبرانیان لە جیهانی منداڵان، دەزگای ڕوانگە بە هاوبەشی گروپی کرداری میهرەبی راندۆم ٤٠٠ منداڵیان بە دیاری و یاری منداڵان بەسەر کردەوە و گەر بۆ ماوەیەکیش بێت بەڵام زەردەخەنە و هەستی خۆشەویستی باڵی کێشایە سەر دڵ و دەروونی منداڵە بێنازو ئاوارەکان.

هەر لەگەل دروستبوونی تەنگەژەکانی شەڕی موسڵ و ئاوارەبوونی خەڵکانێکی زۆر دەزگای ڕوانگە چەندین هاوکاری و خزمەتگوزاری جۆراوجۆری پێشکەشی ئاوارەکان کردوە و لەسەرووی هەمووشیانەوە کۆمەڵگەیەکی بۆ ئاوارە یەزیدییەکان لە سنوری شاری دهۆک جێبەجێ کرد کە توانی ٢٤٠٠٠ کەسی ئاوارە لە خۆ بگرێت و بە دابین کردنی هەموو خزمەتگوزارییە مرۆییەکان پێداویستییەکانیانەوە.