دەزگای ڕوانگە و مانگی سوری کوەیتی کۆمەکی هەژاران دەکەن

کەسانی لێقەوماو | 14/6/2016
Rwanga Foundation and Kuwait Red Crescent Aid Poor Families

دەزگای ڕوانگە بە هەماهەنگی کونسلخانەی کوەیتی کۆمەک و هاوکاری بەخشییە ١٠٠ مالی هەژار و کەم دەرامەت لە شارەدێی کەسنەزان لە سنوری پارێزگەی هەولێر.

بەرواری ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٦ بەمەبەستی هاوکاری کردن و بەسەر کردنەوەی خێزانە کەمدەرامەتەکانی سنوری شاری هەولێر و دەوروبەری، دەزگای ڕوانگە بەهەماهەنگی  رێکخراوی مانگی سوری کوەیتی و بە چآودێری کونسولخانەی کوەیتی لە کوردستان ١٠٠ خێزانی کەمدەرامەت و هەژار کە هەندێکینا پێکهاتبوون لە ئاوارەکانی شنگال و دەوروبەری نیشتەجێی سنوری شاری هەولێر کۆمەک کردن.

هاوکارییەکان بریتیبوون لە خواردنی ووشکە و رێژەیەکی زۆری خۆراک و پێداویستییە رۆژانەییەکانی ئەو خێزانانە کە لە بارودۆخێکی زۆر دژوار ژیان دەگوزەرێنن.

دەزگای ڕوانگە لەسەرەتای دامەزراندنییەوە تاوەکو ئیمرۆ هەمیشە لەرێگەی پەیوەندیە نیودەوڵەتییەکانیدا هاوکاری و کۆمەکی بۆ کەسانی لێقەوماو و هەژار دەستەبەر کردوە و لە نزیکەوە بەدواداچوونی بۆ داواکرییەکانیان کردوە. هەرچەندە دەزگای ڕوانگە وەک رێکخراوێکی جالاکی مەدەنی کارەکانی رادەپەرێنێت، بەڵام هەر دەرفەتێکیش بێتە ئاراوە بۆ هاوکاری هەژاران و لێقەوماوان درێغی ناکات و بەبەشێکی گرنگی لە چالاکییە مەدەنی و مرۆییەکانی ئەژمار دەکات