براوەکانی دەسپێشخەری لاوانی خۆبەخش رادەگەیەندان

لاوان | 1/8/2019
Rwanga Foundation Announces the Winners of Youth Volunteers Initiative

هەولێر ، کوردستان (بەرواری ١ی ئابی ٢٠١٩) دەزگای روانگە براوەکانی دەستپێشخەری لاوانی خۆبەخشی بۆ ساڵی ٢٠١٩  ڕاگەیاند کە تێیدا ١٢ پرۆژە   کۆمەکی دارایی وەردەگرن بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە خۆبەخشییەکانیان.  

 

بە مەبەستی هاندانی گەنجانی کچ و کوڕ بۆ پێشکەشکردنی پێشنیاری پڕۆژە و بەشداریکردن لە پێشبڕکێیەک بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان، بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەت بە کۆمەڵگە. دەزگای روانگە ساڵانە پڕۆژەی 'دەستپێشخەری لاوانی خۆبەخش'ی رادەگەیەنێت و گەنجان لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، کەرکوک، نەینەوا دەستپێشخەرییەکانیان پێشکەش دەکەن.  کۆی ژمارەی پرۆژە پێشکەشکراوەکان لە ساڵی ٢٠١٩ بریتیبوون لە ٢٠٥ پرۆژە لە هەر شەش پارێزگاکە.

پڕۆژەکان لەلایەن لیژنەیەکی تایبەت کە لە  پێنج ئەندام پێکهاتبوون هەڵسەنگاندنیان بۆ پڕۆژەکان ئەنجامدا و پڕۆژە براوەکانیان دەستنیشانکرد. لیژنەی هەڵسەنگاندن بریتیبوون لە:

  • بەختیار احمد – بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی گەشە پێدانی مەدەنییەت

  • هودا زەنگەنە - چالاکوانی مەدەنی

  • ئەفرام عبدالاحد - بەرپرسی ئۆفیسی دەزگای روانگە لە پارێزگای دهۆک

  • ئاڤان جاف - چالاکوانی مەدەنی

  • ۆران رەسوول - جێگری بەڕێوەبەری پرۆگرام لە دەزگای روانگە

 

پڕۆژە براوەکان بریتین لە:

  • پرۆژە براوەکانی پارێزگای هەڵەبجە

تیمی براوە:گروپی روان

پرۆژەی براوە: هۆشیارکردنەوەی لاوان لە زیانەکانی ماددە هۆشبەرەکان

تیمی براوە:گروپی بوژیا

پرۆژەی براوە: ڕەنگکردنی خەونەکانی هەڵەبجە

تیمی براوە:گروپی ڕێژیان

پرۆژەی براوە: خاوەن پێداویستی تایبەتی کارامە

  • پرۆژە براوەکانی پارێزگای دهۆک

تیمی براوە: پێکەوە بۆ کۆمەڵگەیەکی باشتر

پرۆژەی براوە: پێکەوە خەندەیەک دەخەینە سەر لێوان

تیمی براوە: تیمی دۆڤی

پرۆژەی براوە: پێکڤە دەست بە دەست بو ژینگەهەکا پاراستی

تیمی براوە: تیمی دوما

پرۆژەی براوە: شانۆیی گەڕۆک بۆ پاراستنی ژینگە

  • پرۆژە براوەکانی پارێزگای هەولێر

تیمی براوە: گروپی خەونی گەنجان

پرۆژەی براوە: تواناکانت بە ئاگا بێنە

تیمی براوە: گروپی ژیانەوە

پرۆژەی براوە: دروستکردنی کتێبخانە بۆ بەشە ناوخۆیی شەهید شەوکەت

  • پرۆژە براوەکانی پارێزگای سلێمانی

تیمی براوە: گروپی هەنگاو بۆ چاکەی گەنجان

پرۆژەی براوە: پێکەوە دەتوانین کۆمەڵگەیەکی خوێندەوار بەرهەم بهێنین

تیمی براوە: گروپی نەیچەر کیپەر

پرۆژەی براوە: تورەکەی خام لە جیاتی کیسەی نایلۆن

  • پرۆژە براوەکانی پارێزگای کەرکووک

تیمی براوە: گروپی وی ئا هیومانیتی

پرۆژەی براوە: نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە

  •  پرۆژە براوەکانی پارێزگای موسڵ

تیمی براوە: ما بعد الظلام المسرحیة

پرۆژەی براوە: پەیامەکانی شانۆی موسڵی