بۆ زیاتر هاوکاری کردن و کۆمەک کردنی لێقەوماوان و ئاوارەکانی نیشتەجێبوی سلێمانی، دەزگای ڕوانگە کەلوپولی پێوستی زستانە و منداڵانی بەخشیە لێقەوماوان لە کەمپی بەرزنجە لە سنووری شاری سلێمانی.
لەسەر داواکاری رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوکان بۆ کاروباری پەنابەران و نوسینگەی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکانی پارێزگەی سلێمانی، دەزگای ڕوانگە چەندین کەلوپەلی پێویستی نێو ماڵ و زستانەی وەک پێخەف و دۆشەک و دایبی منداڵانی بەسەر ئاوارە و کەسانی لێقەوماوی کەمپی بەرزنجە دابەشکرد.
ئەم هاوکاریانەش لە ئەنجامی داواکاری رێکخراوانی ناوبراو بوو کاتێک هەست بە مەترسی و باری خراپی منداڵان و خێزانەکان دەکرا بەتایبەت لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و سەرما و بارانێکی زۆر بۆ ناوچەکە.
دەزگای ڕوانگە هەر لەسەرەتای دروستبوونی قەیرانەکان و هاتنی رێژەیەکی زۆری ئاوارە بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام هاوکاری و کۆمەکی گەیاندۆتە کەسانی خاوەن پێداویست و بە شێوازی جۆراوجۆریش پێداویستییەکانیانی بۆ فەراهەم کردوون.