دەزگای ڕوانگە لە سلێمانی هاوکاری کەمپی عەربەت دەکات

کەسانی لێقەوماو | 22/10/2015
With the Request of UNHCR, Rwanga Allocated Tents to Arbat Camp

دەزگای ڕوانگە نوسینگەی سلێمانی لەسەر داواکاری بەڕێوەبەرایەتی کەمپی عەربەت و رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان  بەشێک لە پێداویستییەکانی کەمپی عەربەتی دابینکرد بۆ هاوکاری کردنی زیاتری ئەو ئاوارانەی کە لە نێو کەمپەکەدا لە سنوری شاری سلێمانی نیشتەجێکراون .

بەرواری ٢٠تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ دەزگای ڕوانگە لەسەر داخوازی بەرێوەبەرایەتی کەمپی عەربەت و رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لە کوردستان چەندین خێوەت و پێداویستی بۆ کەمپی عەربەت دابینکرد. ئەم داواکەییەش لەئەنجامی فراوان کردنی کەمپی ناوبراو ئاراستەی دەزگای ڕوانگە کرابوو تاوەکو بتوانرێت زیاتر کەمپکە فراوان بکرێت و رێژەی زیاتر لە ئاوارەکان لە خۆبگرێت.

دەزگای ڕوانگە هەر لەسەرەتای دروستبوونی تەنگەژەکانی عێراق و ئاوارەبوونی خەڵکانێکی زۆر بۆ شاروشارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دەستێکی کارای هەبووە لە هاوکاری و کۆمەک کردنیان و بەبێ جیاوازی لە هەموو کەمپەکانی هەرێمی کوردستان وەک هەولێر، سلێمانی دهۆک رۆڵێکی بەرچاوی گێراوە.