دەزگای ڕوانگە هاوکاری خێزانی شەهیدانی ئاکرێ دەکات

کەسانی لێقەوماو | 9/10/2015
Rwanga Foundation supports martyrs’ families in Akre

 

لە درێژەی هاوکارییەکانی دەزگای ڕوانگە بۆ بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدانی کوردستان بۆ ئەمجارە قەزای ئاکرێی بەسەر کردەوە لە رێورەسمێکی شایستەدا هاوکاری خێزان و کەسوکاری شەهیدانی کرد.

بەرواری ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ دەزگای ڕوانگە لە رێورەسمێکی شکۆداردا هاوکاری ٩٠ خێزان و بنەماڵە و کەسوکاری  شەهیدانی قەزای ئاکرێی کرد. دەزگای ڕوانگە لە میانی ئەنجامدانی چەندین چالاکی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی توانی کۆمەک و هاوکاری بۆ کەسوکاری شەهیدان کۆبکاتەوە و بەسەر ئەو خانەوادانە دابەشی بکات کە رۆڵەکانیان لە پێناو سەروەری و بەرگری لە خاک و نێشتیمان گیانی خۆیان کردە قوربانی. هاوکارییەکەش بریتیبوو لە ١٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی و رێزنامەی وەفاداری لەلایەن دەزگای ڕوانگەوە بۆ خانەوادە و کەسوکاری شەهیدە سەربەرزەکان.

دەزگای ڕوانگە لە مانگی ئادارەوە تاوەکو ئێستا لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە، رانییە، سۆران ئاکرێ توانیوویەتی هاوکاری ببەخشێتە نزیکەی ٨٠٠ خێزانی شەهیدان و لە داهاتوویەکی نزیکیشدا لە رێورەسمێکی تایبەتدا خێزان و کەسوکاری شەهیدانی شاری دهۆک و دەڤەری گەرمیان کۆمەک دەکات