دەزگای روانگە کۆمەکی گەیاندە ئێزیدییەکانی دهۆک

کەسانی لێقەوماو | 22/8/2014
Aid relief distributed to Yazidi IDPs in Duhok

دەزگای روانگە لە بەردەوامیی پێشکەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ئاوارە ئێزیدییەکانی شنگال و دەوروبەری کە ئێستا لە سنووری شاری دهۆک نیشتەجێکراون، لە بەرواری ٢٠/٨/٢٠١٤ کەرستەیەکی زۆری نێو ماڵ و پێداوستیی رۆژانەی بەسەردا دابەش کردن.

ئەو کەرستانەی کە بەسەر ئاوارەکاندا دابەشکران  بریتی بوون لە ( ٢٨٠٠ کەلوپەلی نێو مەتبەخ، ٣٠٠٠ دایبیی منداڵان، ٢١٦٠ کیسەی شیری وشک، ٧٠٠ دۆشەک). دابینکردنی ئەو پیداویستیانەش دوای لێکۆلینەوە و بەدواداچونی تیمەکانی روانگە  بوو سەبارەت بە داواکارییە هەنووکەییەکانی ئاوارەکانی ئەو دەڤەرە.

کۆی ئەو ئاوارە ئێزییدیانەی کە لە نێو شاری دهۆک نیشتەجێببوینە بریتین لە ٨٠٠٠٠ کەس.