دەزگای روانگە رێژەیەکی زیاتری کۆمەک و پێداویستی گەیاندە ئەو ئێزیدییە ئاوارانەی كه لەلایەن چەتەکانی داعشەوە لە چیای شنگال گەمارۆدراون و لە هەموو خواردن و خواردنەوە و پێداویستییەک بێبەش کراون.
دەزگای روانگە هەر لەسەرەتای ئەم جینۆسایده‌ی كه له‌هه‌مبه‌ربرا ئێزیدییه‌كان ئه‌نجامدرا، سه‌دان رێگه‌ی گرته‌به‌ر و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و له رێگه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌وه به‌پێی پێویست کۆمەک و پێداویستی گەیاندووه‌تە ئاوارەکانی سەر چیای شنگال. ئەو کۆمەک و پێداویستییانە بریتی بوون لە: ٤٨٠٠ ماسی نێو قوتوو، ٢٤٠٠ فاسۆلیای نێو قوتوو، ١٢٠٠ مریشکی نێو قوتوو، ، ٣٧٥کغ شەکر، ١٠٠٠ نانی گەورە و ٣ تەن خۆراکی دیكه‌ی جۆراجۆر.
هاوکات لەگەڵ کۆمەککردنی ئاوارەکانی سەر چیای شەنگال، دەزگای روانگە پێداویستیی هه‌نووكه‌یی بۆ ئه‌و ئاوارە ئێزیدیانەش ده‌سته‌به‌ركردووه کە دەربازیان بووە و ئێسته لە سنووری شاری دهۆک و زاخۆدا نیشتەجێکراون.