دەزگای روانگە کۆمەکی گەیاندە ئاوارە مەسیحییەکانی شاری سلێمانی

کەسانی لێقەوماو | 17/8/2014
Aid distributed to displaced Christians in Sulymania


دەزگای روانگە بەرواری ١٦ی ئابی ٢٠١٤ کۆمەک و پێداویستی گەیاندە ئەو ئاوارە مەسیحییانەی کە لە ترسی گیانیان ماڵ و حالی خۆیان جێهێشتەوە و  ئێستا لە شاری سلێمانی نیشتەجێن. جۆری ئەو خۆراک و پێداویستیانەی کە دەزگای روانگە بەسەر ئەو ئاوارانەی دابەشی کردووە بریتی بوون لە: ٣ تەن خۆراکی هەمەجۆر، ٣٦٠ قوتی شیری منداڵان، ٢٢٠ دایبی منداڵان و گەوران، ٢٤٠ سانتیی خانمان، ١٠ کارتۆن بسکیت و ١٢٥ کلێنسی خاوێنکەرەوە.

ئەو ئاوارانەی کە لەم کۆمەک و پێداویستیانە سوودمەند بوون  بریتی بوون لە ٣٦٠ خێزانی مەسیحی کە لە کلێسای مار یوسوف و شوێنەکانی دیکەی سنووری پارێزگەی سلێمانی نیشتەجێکراون.