دوای ئەوەیلە بەرواری ١٠/٨/٢٠١٤ بەشێک لە خێزانە ئێزیدیە گەمارۆدراوهكانی سەر چیای شنگال دەربازبوون و بهئاستەنگییەکی زۆر وبەهاوکاریی هێزەکانی پێشمەرگە توانیان بە رێگهی پشتەوەی چیای شەنگال بێنە خوارەوە و بچنە دهڤهری سیمێلكای سهر به شاری دێركی خۆرئاوای کوردستان، دەزگای روانگە بۆ بەهاناوە چوونیان و دابینکردنی پێداویستیەکانیان گەیشتە بەشی خۆرئاوای کوردستان و توانی رێژەییەکی باش و پێویست لە خواردن و خواردنەوە بگەیەنێتە دەستی ئاوارە دەربازبووەکان.
شایەنی ئاماژەیە دەزگای روانگە هەر لە سەرەتای هێرشەکانی چەتەکانی داعش بۆ سەر شار و شارۆچکەکانی عێراق و کوردستان و ئاوارەبوونی خەلکانێکی زۆر، بەبێ جیاوازی کۆمەک و هاوکاریی پێشكهشكردوون.