دەزگای روانگە لە درێژەی کاری كوردپه‌روه‌رانه و خێرخوازیانه‌ی خۆیدا، بەرواری ٩/٩/٢٠١٤ رێژەیەکی زیاتری خواردن و خواردنه‌وه و پێداویستیی رۆژانەی گەیاندە ئه‌و ئاوارە ئێزیدیانه‌ی كه بە هۆی هێرشە نامرۆییه‌كانی چەکدارانی داعش بۆسه‌ر ناوچەکانی شنگال و شێخان و زوممار و چەندین ناوچەی دیکە، بۆ ماوەی چەندین رۆژە ماڵوحاڵی خۆیان جێهێشتووە و ئاوارەی شاری دهۆک و زاخۆ بوونە و لە شارۆچکەی باتێل و کەمپی باجیتکەندالای سنووری پارێزگه‌ی دهۆكدا نیشتەجێبوونە. ئەو خۆراك و پێداویستییانه‌ی کە به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا دابه‌شكران بریتی بوون لە ( ١٠٨٠٠ بوتڵی ئاو، ٢٤٠٠٠ قوتووی پاقلە، ١٢٠٠٠ قوتووی ماسی، ٦٠٠٠ سانتی، ٤٠٠٠ شیری هەمەجۆری منداڵان، ١٥٠٠ مەمەی منداڵان).
دەزگای روانگە له بەرواری ٨/٩/٢٠١٤شدا بە هەماهەنگی هێزەکانی زێرەڤانی و به‌هه‌لیكۆپته‌رتوانی رێژەییەکی زۆری خواردن بگەیەنێتە ئەو ئاوارانەی کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە لە چیای شنگال گەمارۆ دراون و بەهۆی نه‌بوونی ئاو و خۆراكه‌وه ژیانیان رووبه‌ڕووی مه‌رگ بووه‌ته‌وه.