ده‌زگای روانگه وه‌ك كاری خێرخوازانه و مرۆڤدۆستانه‌ی خۆی، له به‌هاناوه‌چوونی ئه‌و ئاواره مه‌سیحیانه به‌رده‌وامه كه له سنووری پارێزگه‌ی مووسله‌وه ئاواره‌ی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان بوون. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له به‌رواری 8/8 / 2014 بڕی 1000 دۆشه‌كی به‌سه‌ر مه‌سیحییه ئاواره‌كانی به‌رتله و قه‌ره‌قووشدا دابه‌شكرد كه ئێسته له كه‌نیسه و قوتابخانه و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه‌دا نیشته‌جێ كراون.
ده‌زگای روانگه له به‌رواری 9/8 / 2014 شدا بڕی 150 دۆشه‌ك و 150 به‌تانی و 150 سه‌رین و 5400 بوتڵی ئاوی خواردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئاواره مه‌سیحییه‌كانی شارۆچكه‌ی حه‌مدانیه و تلكێف و به‌رتله و ئاواره‌كانی كه‌ركووك و نێو شاری موسڵدا دابه‌شكرد كه ئێسته له سنووری شارۆچكه‌ی سۆراندا نیشته‌جێن.
له به‌رواری 10/8 / 2014شدا بڕی 7000 هه‌زار سه‌موون – كه له لایه‌ن سه‌موونخانه‌ی به‌یرووته‌وه به‌خشرابوو- 40000 هه‌زار دانه خۆراكی قوتووبه‌ندكراو و رێژه‌یه‌كی زۆر بسكویت و 900 قوتووی شیری منداڵان و 800 دایبی بۆ په‌ككه‌وته‌كان و سانتی ئافره‌تان و 1000 دۆشه‌كی به‌سه‌ر ئه‌و ئاواره مه‌سیحیانه‌دا دابه‌شكرد كه خه‌ڵكی حه‌مدانیه و به‌رتله و به‌عشیقه‌ن و له شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه‌دا نیشته‌جێ كراون.
كۆی ئه‌و ئاواره مه‌سیحیانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌زگای روانگه‌وه كۆمه‌ك كراون 5000 هه‌زار كه‌س ده‌بن.