ده‌زگای روانگه كاتژمێر یه‌كی دوای نێوه‌ڕۆی به‌رواری ٨/٨/٢٠١٤ وه‌ك كاری خێرخوازانه و كوردپه‌روانه‌ی خۆی و به‌هاناوه‌چوونی ئاواره‌كانی چیای شنگال كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له هه‌موو پێداویستییه‌كی سه‌ره‌تایی بێبه‌شكراون و كه‌وتوونه‌ته به‌ر مه‌ترسیی مه‌رگ و له‌لایه‌ن چه‌ته‌كانی داعشه‌وه له چیای شه‌نگال ئابلۆقه‌دراون، سێ ته‌ن خواردنی هه‌مه‌جۆرو شیر و سێ هه‌زار بوتڵی ئاو و هه‌زار مه‌مه‌ی به هه‌لیكۆپته‌ری هێزه‌كانی زێره‌ڤانی گه‌یانده سه‌ر چیای شنگال و هه‌لیكۆپته‌ره‌كان له‌سه‌ر چیاكه نیشتوونه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی ئه‌و خۆراك و پێداویستیانه‌یان به‌ته‌واوی به‌ده‌ست بگات و نه‌كه‌وێته نێو خه‌ره‌ند و دۆڵه‌كانه‌وه. ئێسته له‌سه‌ر ئه‌م چیایه‌دا برسیه‌تی و تینوویه‌تی چه‌ندان ئاواره‌ی كوردی ئێزیدی كوشتووه و له‌بارودۆخێكی زۆر مه‌ترسیداردا ده‌ژیه‌ن. ئه‌و كه‌سانه كه به‌هۆی هێرشی چه‌كدارانی داعشی تیرۆرسته‌وه ئاواره‌ی چیاكان بوون، پێویستییه‌كی زۆر به‌په‌له‌یان به‌یارمه‌تیی مرۆیی هه‌یه و رووبه‌ڕووی مه‌رگ بوونه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ده‌زگای روانگه ٩٠٠٠ قووتووی شیری منداڵان و ١١٠٠٠ دایبی و ١٥٠٠٠ سانتی ئافره‌تان و ٢٥٨٠٠٠ بوتڵی ئاو و ٥٠٤٠ مه‌مه‌ی شیر و ٦٩٠٠٠ قووتی پاقله و ٣٣٠٠٠ قووتوو گۆشت ماسی به‌سه‌ر ئاواره ئێزیدییه‌كانی شارده‌ێی باتێل وخانكێدا دابه‌شكردكه ٧٠٠٠٠ ئاواره‌ن و له‌و دوو شاره‌دێیه‌ی سنووری پارێزگه‌ی دهۆكدا نیشته‌جێ كراون. شایەنی ئاماژەیە دەزگای روانگە پلان و بەرنامەی زیاتری هەیە بۆ یارمەتی دانی ئاوارەکانی سەر چیای شنگال و شوێنە جیاوازەکانی دیکە.