لە هەڵمەتێکی نیشتیمانپەروەرانە و وه‌ك ده‌ربڕینی پشتگیریله‌و برا پێشمه‌رگانه‌ی كه‌وا سینگی خۆیان كردووه‌ته قه‌ڵغانی پاراستنی گه‌لی كورد و خاك و و ئاڵای پیرۆزی کوردستان، دەزگای روانگە بەرواری ٢٦ی تەمموزی ٢٠١٤نزیكه‌ی چوار ته‌ن خۆراكی هه‌مه‌جۆر و ٤٥٠٠٠ بوتڵی ئاوی خواردنەوەی به‌سه‌ر پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی سنووری شاری موسڵدا دابه‌شكرد، له سنووری خانه‌قین و جه‌له‌ولاشدانزیكه‌ی چوار ته‌ن خۆراكی هه‌مه‌جۆر و ٤٦٠٠٠ بوتڵی ئاوی خواردنەوەی به‌سه‌ر پێشمەرگە قارەمانەکانی بەرەی جەنگدادابه‌شكرد.
ده‌بێ ئه‌وه‌ش بگوترێ كه ده‌زگای روانگه له‌پاڵ ئه‌و یارمه‌یتییه به‌رده‌وامانه‌ی كه پێشكه‌شی چینه لێقه‌وماوه‌كانی ده‌كات، پشتگیریكردنی پێشمه‌رگه‌ی نێو سه‌نگه‌ری به‌رگری به ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی داناوه. چوونكه ئه‌م پێشمه‌رگه‌گیان له‌سه‌ر ده‌ستانه بۆ به‌ره‌ڤانی لە سەروەریی وڵات گیانیان خستووه‌ته سه‌ر ده‌ست و به‌و گه‌رمای هاوینه وه‌ك هه‌ڵۆی به‌رزه‌فڕ ئاماده‌ی به‌رگری و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشی ئه‌و داگیركه‌ره كۆنه‌خوازانه‌ن كه ده‌یانه‌وێ كه‌رامه‌تی تاكی كورد و قه‌واره نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی تێكوپێك بشكێنن.له‌م سۆنگه‌یه‌وه دەزگای روانگە بە ئەرکێکی سەرشانی خۆی دەزانێت كه گشت هه‌وڵ و تواناكانی خۆی له‌پێناو پاڵپشتی لە پێشمەرگە بەئەمەک و ئازاکانی کوردستان ته‌رخان بكات كه بۆ پاراستنی سەروەریی ولآت و ئازادی و سەرفرازی گەلی کوردستان ئاماده‌ن گیانی خۆیان به‌خت بكه‌ن.
ده‌شمانه‌وێ ئه‌وه رابگه‌یه‌نین كه ده‌زگای روانگە لەو هەڵمەتە نیشتیمانپەروەریەدا بەردەوام دەبێت و لە چەند رۆژی داهاتووشدا رێژەییەکی زیاتری كۆمه‌ك وپێداویستی و خواردن و خواردنەوە بۆ بەرەکانی جەنگ دابین دەکات و لەهەر کات و ساتێکدا ئامادەیەبه پاڵپشتیكردن له پێشمه‌رگه، سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌ت پته‌و و پته‌وتربكات و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی خۆی جێبه‌جێ بكات.