له درێژه‌ی ئه‌و كۆمه‌كه مرۆییانه‌ی پێشكه‌شی ئاواره‌كانی ده‌كات، ده‌زگای روانگه به‌رواری 12/ 7/ 2014 خورادنێكی زۆر و چه‌ندین پێداویستیی دیكه‌ی به‌سه‌ر 6000 كه‌س له‌و ئاوارانه دابه‌شكرد كه ئه‌مڕۆ له ترسی گیانی خۆیان و به‌هۆی هێرشه‌كانی چه‌كدارانی داعش بۆسه‌رشارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر ماڵ و شاری خۆیان جێهێشتووه روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه و له كه‌مپی به‌حركه‌دا نیشته‌جێبوون. له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌ته خێرخوازییه‌كه‌دا روانگه 6500 پاكێجی خواردن و 12250 بوتڵی ئاو و 750 دایبی منداڵان و 650 قاڵبی به‌فر و 600 قوتوی شیری منداڵان و 400 بوتڵی شیر و رێژه‌یه‌كی پێویستی سانتی ئافره‌تانی به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا دابه‌شكرد.